ژیان مەبەستێکی گەورەی تێدایە
بەشی ٥
ژیان مەبەستێکی گەورەی تێدایە
١، ٢. چۆن دەزانین کە خودا بایەخ بەئێمە دەدات، لەکوێ دەتوانین بەدوای وەڵامی ئەم پرسیارانەی سەبارەت بەژیان بگەڕێین؟
١ بەگوێرەی چۆنییەتی ئافراندنی زەویو ئەو زیندەوەرانەی کە لەسەری دەژین، دەردەکەوێ کە ئافەریدگار خودایەکی خۆشەویستییەو بەڕاستی بایەخ بە مرۆڤ دەدات. هەروەها لەووشەکەیدا، پەرتووکی پیرۆز، دەردەکەوێ کە ئەو بایەخ بەئێمە دەدات: کە باشترین وەڵامی شیاومان دەداتێ سەبارەت بە پرسیاری وەك: ئێمە بۆچی لەسەر زەوین؟ ئێمە بۆ کوێ دەچین؟
٢ ئێمە دەبێ لەناو پەرتووکی پیرۆزدا بەدوای ئەو وەڵامانەدا بگەڕێین. ووشەی خودا دەفەرمووێ: «ئەگەر بەدوایدا بگەڕێن دەیدۆزنەوە و ئەگەر بەجێی بهێڵن بەجێتان دەهێڵێت» (هەواڵی ڕۆژان ١٥:٢). لێکۆڵینەوەیەك دەربارەی ووشەی خوداو مەبەستەکانو ئامانجەکانی ئەو چیمان بۆ دەردەخات؟
خودا بۆچی مرۆڤی ئافراند؟
٣. بۆچی خودا زەوی ئافراند؟
٣ لە پەرتووکی پیرۆزدا دەردەکەوێ کە خودا زەوی بەتایبەت بۆ مرۆڤ ئافراند. ئەشعیا ٤٥:١٨ دەفەرمووێ: «بەخوڕایی بەدی نەهێنا بۆ نیشتەجێبوون شێوەی کێشا». هەروەها ئەو هەموو پێویستییەکانی مرۆڤی لەسەر زەوی دابینکرد، نەك تەنها بۆئەوەی بژین بەڵکو بۆئەوەی چێژ لەژیان وەربگرێ (پێکهێنان [١ موسا] بەشی ١ و ٢).
٤. بۆچی خودا یەکەم مرۆڤی ئافراند؟
٤ لە پەرتووکی پیرۆزدا خودا پێمان دەفەرمووێ کە ئەو یەکەم ژنو مێرد، ئادەمو حەوای ئافراندو ئاشکرای کرد چ شتێکی بۆ خێزانی مرۆڤایەتی لەبیردا بوو. ئەو فەرمووی: «بامرۆڤ لەسەر وێنەی خۆمان دروست بکەین، لەشێوەی خۆمان. با دەسەڵاتداربن بەسەر ماسی دەریا و باڵندەی ئاسمان و ئاژەڵ و بەسەر هەموو زەویدا، هەروەها بەسەر هەموو ئەو بوونەوەرە خشۆکانەی بەسەر زەویدا دەخشێن» (پێکهێنان [١ موسا] ١:٢٦). مرۆڤ دەیتوانی سەرپەرشتی هەموو زەویو ئاژەڵ بکات.
٥. یەکەمین مرۆڤ لەکوێ دانران؟
٥ خودا باخچەیەکی گەورەی لەسەر شێوەی باخێك ئافراند لەناوچەیەکدا کە پێی دەووترا عەدەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ئەوکات «خوداوەند خودا ئادەمی هەڵگرت و لەباخچەی عەدەن داینا، بۆ خۆشکردنو پاراستنی». ئەوە ئەو بەهشتە بوو کە هەموو پێداویستییە خوراکییەکانی مرۆڤی تێدابوو. «درەختانێك لەبەر چاو جوانبنو بۆ خواردن خۆش بن» هەروەها ڕووەكو زۆر جۆری ئاژەڵی سەرنجڕاکێشی تێدابوو (پێکهێنان [١ موسا] ٢:٧-٩، ١٥).
٦. ئێمە لەگەڵ کام خووڕەوشتە هۆشیو لاشەییانە ئافراندراوین؟
٦ یەکەم ژنو مێرد لەشێکی ئافراندراوی تەواویان هەبوو. کەواتە نە نەخۆش دەبوونو نە پیردەبوونو نە دەمردن. هەروەها خووڕەووشتی تریشیان پێ بەخشرا وەکو سەربەستی لە هەڵبژاردندا. سەبارەت بە شێوەی ئافراندراویان پەرتووکی پیرۆز لە پێکهێنان [١ موسا] ١:٢٧ دا دەفەرمووێ: «خودا مرۆڤی لەسەر وێنەی خۆی بەدیهێنا، لەسەر وێنەی خودا بەدیهێنا، بەنێرومێ بەدیهێنان». لەبەرئەوەی ئێمە لەسەر وێنەی خودا ئافراندرواین. تەنها خووڕەووشتی لاشەییو هۆشیمان نییە، بەڵکو ڕوانگەی ئاکارو ڕۆحیشمان هەیەو ئەگەر بمانەوەی بەکامەرانی بژین، دەبێ بایەخ بەمانە بدەین. خودا یارمەتی مرۆڤ دەدات تاکو لەو ڕوانگانەوە هاریکاری بکات. هەروەك ئەو چۆن خۆراكو ئاووهەوای بۆ دابین کردوون. هەروەك عیسای مەسیح فەرمووی: «مرۆڤ تەنها بە نان ناژی، بەڵکو بەهەموو ووشەیەك کە لەدەمی خوداوە دێتەدەر» (مەتتا ٤:٤).
٧. یەکەم ژنومێرد چ کارێکیان پێ ڕاسپێردرا؟
٧ سەرەڕای ئەمەش خودا لەعەدەندا کارێکی زۆر نایابی بە یەکەم ژنومێرد ڕاسپارد، «بەرداربنو زۆربنو زەوی پڕبکەن» (پێکهێنان [١ موسا] ١:٢٨). کەواتە دەیانتوانی ڕێژەی خۆیان زۆربکەنو منداڵی تەواو بەرهەم بهێنن. دوای ئەوەی کە خێزانی مرۆڤایەتی پەرەیدەسەند، ئەوان کاری نایابی بەرفراوانکردنی باخچە ڕەسەنەکەیان دەگرتە دەست، کەلەناوچەی بەهەشتی عەدەندا بوو. لەکۆتاییدا هەموو زەوی پەرەیدەستاندو دەبوو بە بەهەشت، مرۆڤی تەواو لەسەری نیشتەجێدەبوون و خەڵکی کامەران بۆ هەمیشە دەیانتوانی لەوێدا بژین. پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ، دوای ئەوەی کە خودا هەموو شتێکی خستەگەڕ، «خودا بینی ئەوەتا هەموو ئەوەی کە دروستی کردووە زۆر باشە» (پێکهێنان [١ موسا] ١:٣١؛ هەروەها سەیری زبور ١١٨:١٧ بکە).
٨. مرۆڤ دەبوایە چۆن بایەخیان بە زەوی دابا؟
٨ کەواتە زۆر ئاشکرایە کە مرۆڤ دەبوایە ئەو زەوییەی لەژێر ڕکێفی خۆی بوو بۆ قازانجی خۆی بەکاریبهێنێت. بەڵام ئەم کارە دەبوایە بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە بەڕێوەبچێت. مرۆڤ دەبوو بەڕێوەبەرێکی بەڕێزی زەوی بووایە نەك لەناوبەری زەوی. لەناوبردنی زەوی کە ئێمە خۆمان لەم سەردەمە دەیبینین دژی ویستی خودایە، ئەوانەی بەشداری ئەمە دەکەن دژایەتی مەبەستی خودا دەکەن. ئەوان دەبێ سزا بۆ ئەم تێکدانە وەربگرن چونکە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ کە خودا «ئەوانە لەناو ببەی کە زەوی لەناو دەبەن» (بینین ١١:١٨).
هێشتا هەر مەبەستی خودایە
٩. بۆچی باوەڕی تەواومان بەوەیە کە مەبەستەکانی خودا دێنەدی؟
٩ هەر لەسەرەتاوە ئەوە مەبەستی خودا بوو کە خێزانی مرۆڤایەتی تەواو بۆ هەمیشە لە بەهەشتی سەرڕووی زەویدا بژی. ئەمە هێشتا هەر مەبەستی ئەوە. بێگومان ئەمە بێ هیچ کێشەیەك دێتەدی. پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ: «خوداوەندی سوپاسالار سوێندی خوارد و فەرمووی: ئەگەر وەك ئەوەی دامڕشت ئاوا نەبوو و وەك ئەوەی پلانم بۆدانا ئەو نەهاتەدی!» «فەرمووم و ئەنجامی دەدەم، دامڕشتووەو دەیکەم» (ئەشعیا ١٤:٢٤؛ ٤٦:١١).
١٠، ١١. چۆن عیسای مەسیحو پەترۆسو داودی زەبورنووس باسی بەهەشتیان کرد؟
١٠ عیسای مەسیح قسەی لەگەڵ پیاوێك دەکرد کە هیچ هیوایەکی بەدواڕۆژ نەبوو، پێی ووت کە ویستی خودا ئەوەیە کە بەهەشت سەر لەنوێ چاکبکاتەوە ئەو فەرمووی: «لەگەڵم دەبیت لەبەهەشت» (لۆقا ٢٣:٤٣). هەروەها پۆلوسی قوتابی سەبارەت بە جیهانی نوێی داهاتوو فەرمووی: «بەڵام بەگوێرەی بەڵێنی ئەو ئێمە چاوەڕوانی ئاسمانی نوێو زەوی نوێین کە ڕاستو دروستی تیایدا نیشتەجێیە» (٢ پەترۆس ٣:١٣).
١١ داودی زەبور نووسیش سەبارەت بەو جیهانە داهاتووە نوێیە نووسی کە ئەو جیهانە چەند درێژخایەن دەبێت. ئەو پێشبینیکرد. «ڕاستودروستان دەبن بە میراتگری زەوی بۆ هەتاهەتایە لەسەری نیشتەجێدەبن» (زەبور ٣٧:٢٩). هەربۆیە عیسای مەسیح بەڵێنیدا: «خۆزگەدەخوازرێ بەدڵنەرمەکان، چونکە زەوی بۆ ئەوان بەمیرات دەمێنێتەوە» (مەتتا ٥:٥).
١٢، ١٣. گەورەترین مەبەستەکانی خودا پوختەبکە.
١٢ ئای کە دیمەنێکی نایابە: ژیانێکی هەمیشەی لەبەهەشتێك لەسەر ڕووی زەویی بەبێ بەدکاریی، تاوان، نەخۆشیو مردن! پەرتووکی پیرۆز لەم بارەیەوە دەفەرمووێ: «خودا هەموو فرمێسکەکانی چاویان دەسڕێتەوەو مردن ئیتر نامێنێت، ئیتر غەمو هاوارو ئازار نامێنن، چونکە شتەکانی پێشوو بەسەرچوون» هەروەها دەفەرمووێ «دانیشتووی سەرتەختەکە ووتی: ‹ئەوەتا من هەموو شتێك نوێ دەکەمەوە.› هەروەها پێی ووتم: ‹بنووسە، چونکە ئەم ووتانە ڕاستەو مایەی متمانەن› » (بینین ٢١:٤، ٥).
١٣ بەڵێ خودا مەبەستێکی زۆر گەورەی لەبیردایە. کە جیهانێکی نوێیە لەڕاستیو دروستیو بەهەشتێکی هەمیشەییە کە لەلایەن کەسێکەوە پێشبینی کراوە ئەوەی کە دەتوانێو بێگومان بەڵێنی خۆی دێنێتەدی. «چونکە ئەم ووتانە ڕاستەو مایەی متمانەن».
[سؤالات مقالهٔ مطالعهیی]
[تصوير در صفحهٔ ٢١]
خودا مەبەستی بوو مرۆڤ بۆ هەمیشە لەسەر بەهەشتی سەرڕووی زەوی بژی، ئەمە ئێستاش مەبەستی ئەوە.
[تصوير در صفحهٔ ٢٢]
خاوەن خانوو دەتوانێ ئە کرێچییانەی کە خانووەکەی تێکدەدەن بەرپرسیار بکات.