کێ دەتوانێ پێمان بڵێ؟
بەشی ٢
کێ دەتوانێ پێمان بڵێ؟
١، ٢. ئایا باشترین ڕێگا بۆ دەرکەوتنی مەبەستی نەخشەکێشانی شتێك چییە؟
١ کێ دەتوانێ بەڕاستی پێمان بڵێ مەبەستی ژیان چییە؟ باشە، ئایا ئەگەر تۆ لەمیانەی سەردانێکت بۆ لای نەخشەکێشێك ببینی ئەو خەریکی پارچەی ئامێرێکی زۆر ئاڵۆزە کەتۆ نایناسی، چۆن دەتوانی بۆتدەربکەوێ ئەمە بۆچی بەکاردێ؟ باشترین ڕێگە ئەوەیە پرسیار لەنەخشەکێشەکە بکەیت.
٢ ئەی چی بڵێین سەبارەت بە هەموو ئەو نەخشکراوە نایابانەی کە ئێمە لە هەموو لایەکی خۆمان لەسەر زەوی بەرچاومان دەکەون، هەروەك ئەو هەموو زیندەوەرانە، تاکو بچوکترین خانەی زیندوو؟ تەنانەت گەردیللە ووردەکانی ناو خانە زۆر بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەرو ڕێكوپێك نەخشەکێشراون. ئەی چی بڵێین دەربارەی نەخشەکێشانی نایابی بێهاوتای مێشك؟ ئەی دەربارەی کۆمەڵەی خۆری ئێمەو کۆمەڵەئەستێرەی ڕێگایکاکێشانی ناو گەردوون؟ ئایا بۆ ئەو هەموو شێوە سەرسوڕهێنەرانە هیچ نەخشەکێشێك پێویست نییە؟ بێگومان ئەو دەتوانێ پێمان بڵێ بۆچی ئەو ئەم شتانەی نەخشەکێشاوە.
ئایا ژیان بەڕێکەوت سەریهەڵداوە؟
٣، ٤. ئایا ئەگەری سەرهەڵدانی ژیان بەڕێکەوت چەندە؟
٣ کەشکۆڵی زانیاری ئەمەریکی، دەربارەی ئاستی ئاڵۆزیو ڕێكوپێکی نائاسایی لەناو ئافەریدە زیندووەکاندا دەڵێ: «لێکۆڵینەوەیەکی وردی گوڵەکان، مارومێرو و شیردەرەکان دەقاودەقییەکی باوەڕپێنەکراوی ئەندامەکانی بەرچاودەخەن». سەبارەت بە پێکهاتەی کیمیایی زیندەوەرەکان سێر بێرنارد لۆڤێڵ نووسی: «ئەگەری ئەوەی . . . کە ڕووداوێکی بە ڕێکەوت ببێتە ئاکامی پێکهاتنی بچوکترین گەردیللەکانی پرۆتین کە بەشێوەیەکی باوەڕپێنەکراو بچووکن . . . ئەگەرێکی وەك نەبێ وایە.»
٤ بەهەمان شێوە فرێد هۆیلی گەردوونناس ووتی: «لەسەرجەمی چوارچێوەی زیندەوەرزانی هێشتا هەر لەسەر ئەو باوەڕەن کە ژیان بەڕێکەوت سەریهەڵداوە. بەڵام ئێستا کە زاناکانی کیمیایی زیندەوەرزانی بەردەوام شتی زۆرتر دەربارەی ئاڵۆزکاری سامناکی ژیان دەردەخەن، ڕوونو ئاشکرایە کە ئەگەری سەرهەڵدانی ژیان ئەوەندە بچووکە، کە دەشێ بەتەواوی لەبەرچاونەگیرێن. ژیان ناکرێ بەڕێکەوت سەریهەڵدابێت.»
٥-٧. ئایا چۆن زانستە زیندەوەرزانییەکان دەیسەلمێنن کە شتە زیندووەکان بەڕێکەوت سەریانهەڵنەداوە؟
٥ زیندەوەرزانی گەردیللەیی، کە یەکێکە لە نوێترین زانستەکان، لێکۆڵینەوەی شتە زیندووەکانە لەسەر ئاستی جینەکان، گەردیللەو ئەتۆم دەگرێتەخۆی. مایکڵ دێنتۆن زانای زیندەوەرزانی گەردیللەیی لەسەر دوا دەرکەوتووەکان ئەمەی خوارەوە دەڵێ: «ساکارترین جۆری خانە کە لەلای ئێمە ناسراوە، ئەوەندە ئاڵۆزە کە هەرگیز جێگای بڕواکردن نییە کە پێکهاتەیەکی ئاوا لەپڕ سەریهەڵدابێو کە بەهۆیەوە بەشەکانی بەجۆرێکی سەیر کە هەرگیز شتی ئاوا ناکرێ». «لەڕاستیدا تەنها ئاڵۆزی سیستەمە زیندووەکان نییە کەوا سەختە لێیتێبگەین، بەڵکو داهێنەرە ژیرانە بڕواپێنەکراوەکانە کە زۆرجار لەنەخشەکێشانیاندا دەبینرێ». «لەسەر ئاستی گەردیللەیی . . . زیندەوەری نەخشەکێشراو بەهۆی تەواوەتی گەیشتن بەئاکامەکان، ژیری خۆی نیشان دەدات.»
٦ هەروەها دێنتۆن درێژەی پێدەدا: «چاو بەهەرشوێنێکدا بگێڕین، هەرچەند لێی وردبینەوە، ناسکیەتییو داهێنانێکی پایەبەرزمان بەرچاودەکەوێ، کە بیرۆکەی بەڕێکەوت لاوازدەکات. ئایا بەڕاستی شایەنی باوەڕپێکردنە چەند هەنگاوێکی بەڕێکەوت، ڕاستییەکیان هێنابێتەکایەوە کە بچووکترین پارچەی — پڕۆتینی چالاك یان جینێکە، ئەوەندە ئاڵۆزە کە لەسەرووی توانای داهێنانەکانی ئێمەیە، ڕاستییەك کە بەتەواوی دژی ڕێکەوتە، کە لە سەرووی هەموو ئەو شتانەیە کە مرۆڤ دروستی کردوون؟» هەروەها دەڵێ: «لەنێوان خانەی زیندوو بەرزترین ئاستی ڕێکوپێکی سیستەمە نازیندووەکان، بۆ نموونە کریستاڵ یان کڵۆبەفرێك، بۆشاییەك هەیە ئەوەندە گەورەو بێگومانە تائەو ئاستەی کە بەبیرماندا دێت.» چێت ڕەیمۆ پسپۆڕێکی زانستی فیزیایی ڕوونیدەکاتەوە: «زۆر بەقوڵی سەرنجم ڕادەکێشێ . . . هەر گەردیللەیەك بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەرانە کارەکانی خۆی بەئەنجام دەگەێنێ».
٧ مایکڵ دێنتۆنی زانای زیندەوەرزان دەگاتە ئەم ئەنجامە: «ئەوانەی کە زۆر بە ووشکی بەرگری دەکەن لەوەی کە هەموو ئەو ڕاستییە نوێیانە ئەنجامی ڕێکەوتێکی ساکارن» بڕواکردنێکی ئەفسانەییە. بەڵێ ئەو بیروبۆچوونی داروینییەکان کەگوایە زیندەوەرەکان بەڕێکەوت سەریان هەڵداوە، «گەورەترین ئەفسانەی گەردوونی سەدەی بیستەمە».
نەخشەکێشراو پێویستی بە نەخشەکێش هەیە
٨، ٩. ڕوونکردنەوەیەك باسبکە، کەبەهۆیەوە دەربکەوێ هەموو شتێکی نەخەشەکێشراو نەخشەکێشێکی هەیە.
٨ ئەو بیرۆکەیەی کە ماددەی بێگیان، هەروا بەهۆی ڕووداوێکی بەڕێکەوت گیانی بێتەبەر، ئەوەندە دوورە کە هەرگیز نابێ. نەخێر، هەموو ئەو زیندەوەرە نەخشەکێشراوە نایابانە ناکرێ لەسەر زەوی بە ڕێکەوت سەریانهەڵدابێت، چونکە هەرشتێك کە نەخشەکێشراوە دەبێ نەخشەکێشێکی هەبێت. ئایا تۆ جگە لەمانە هیچ شتێك دەناسی؟ شتی ئاوا نین. هەرچەندە شتی نەخشەکێشراو ئاڵۆزتربێت ئەوەندە زۆرتر پێویستی بە نەخشەکێشێکی کارامە دەبێت.
٩ دەتوانین بەم شێوەیە ڕوونیبکەینەوە: کاتێك ئێمە تابلۆیەك دەبینین، داندەنێین بەوەی کە نیگارکێشێکی هەیە. کاتێك پەرتووکێك دەخوێنینەوە داندەنێین بەوەی کە نووسەرێکی هەیە. کاتێك خانوویەك دەبینین داندەنێین بەوەی کە دروستکەرێکی هەیە. کاتێك کە گلۆپی ڕێگاوبان دەبینین دەزانین کە دانەرێکی یاساکانی هاتووچۆ هەیە. هەموو ئەو شتانە لەلایەن دروستکەرەکانیانەوە بۆ مەبەستێکی تایبەت دروستکراون. هەرچەندە ئێمە ناتوانین هەموو شتێك تێبگەین دەربارەی ئەوکەسانەی ئەوشتانەیان نەخشەکێشاوە، کەچی ئێمە لەبوونی ئەو کەسانە بێگومان نین.
١٠. دەتوانین کام بەڵگانە لەسەر بوونی پایەبەرزترین نەخشەکێش ببینین؟
١٠ بەهەمان شێوە، دەتوانین بەڵگە ببینین لەسەر بوونی پایەبەرزترین نەخشەکێش کاتێك کە سەیری ڕێکوپێکی ئاڵۆزی شتە نەخشەکێشراوە زیندووەکانی سەرزەوی دەکەین. هەموویان هەبوونی ژیرییەکی پایەبەرز دەردەخەن. هەروەها ئەگەر سەیری ڕێکوپێکیو ئاڵۆزی گەردوونی نەخشەکێشراو بکەین کە ملیارەها کۆمەڵە ئەستێرەی تێدایە کە هەریەکێك لەوان ملیارەها ئەستێرە دەگرێتەخۆی هەمان شتمان بۆدەردەکەوێ. هەموو ئەو تەنە ئاسمانییانە بەهۆی یاسای دەقاودەقەوە بەڕێوەدەچن، هەروەك یاسای جووڵە، گەرمی، ڕووناکی، دەنگ، ئەلکترۆموغناتیسیو یاسای ڕاکێشان. دەکرێ یاسا هەبێ بەبێ یاسادانەرێك؟ زانای موشەکی ئاسمانی دکتۆر وێرنەر ڤۆن براون ووتی: «یاسا سروشتیەکانی گەردوون، ئەوەندە دەقاودەقن کە ئێمە دەتوانین بێ هیچ کۆسپێك کەشتییەکی ئاسمانی دروستبکەین کە دەتوانین بینێرین بۆ مانگ، تەنانەت بەوردییەکی بڕێك لەچرکەیەك گەشتەکەی دیاریبکەین. ئەم یاسایانە دەبێ لەلایەن کەسێکەوە داڕێژرابن.»
١١. بۆچی دەبێ ئێمە نکۆڵی لە بوونی پایەبەرزترین نەخشەکێش نەکەین، تەنەها لەبەرئەوەی کە ناتوانین بیبینین؟
١١ ڕاستە ئێمە ناتوانین پایەبەرزترین نەخشەکێشو یاسا داڕێژەر بەچاوی خۆمان ببینین. بەڵام ئایا دەتوانین نکۆڵی لەبوونی شتی وەك، هێزی ڕاکێشان، موغناتیس، کارەبا، شەپۆلی ڕادیۆیی بکەین تەنها لەبەرئەوەی ناتوانین بیانبینین؟ نەخێر ناتوانین، چونکە ئێمە کاریگەرییەکانیان هەستپێدەکەین. کەواتە بۆچی دەبێ نکۆڵی لە بوونی پایەبەرزترین نەخشەکێشو یاساداڕێژەر بکەین تەنها لەبەرئەوەی کە ناتوانین بیبینین، لەکاتێکدا کە دەتوانین ئاکامی کارە سەرسوڕهێنەرەکانی هەست پێبکەین؟
١٢، ١٣. بەڵگەکان لەسەر بوونی ئافەریدگار چیمان پێدەڵێن؟
١٢ پاوڵ داڤیس کەپسپۆڕێکی فیزیاییە، گەییشتە ئەو ئەنجامە کە بوونی مرۆڤ تەنها چارەنووسی لاری چاوەڕێنەکراو نییە. ئەو ڕوونیدەکاتەوە: «لەڕاستیدا بوونمان لێرە مەبەستێکی تێدایە.» هەروەها سەبارەت بە گەردوون دەڵێ: «بەهۆی کاری زانستییانەمەوە باوەڕەکەم بەردەوام بەهێزتربووە کە گەردوونی ماددی بەوشێوەیە سەرسوڕهێنەرە ژیرانەوە پێکهێنراوە کە من ناتوانم تەنها وەك ڕاستییەکی فیزیای دانیپێدابنێم. پێم وایە دەبێ ئاستێکی قوڵتر هەبێ بۆ شیکردنەوەی شتەکان.»
١٣ بەم شێوەیە، بەڵگەکان بۆمان دەردەخەن کە گەردوون، زەویو شتەزیندووەکانی سەرزەوی ناکرێ بەڕێکەوت سەریانهەڵدابێ. هەموویان شایەتییەکی بێدەنگ بۆ ئافەریدگارێکی بەهێزو زۆر ژیر دەدەن.
پەرتووکی پیرۆز چی دەفەرمووێ؟
١٤. ئایا پەرتووکی پیرۆز سەبارەت بە ئافەریدگار دەگاتە چ ئەنجامێك؟
١٤ پەرتووکی پیرۆز، کۆنترین پەرتووکی مرۆڤایەتی، دەگاتە هەمان ئەنجام. بۆنموونە لەپەرتووکی عیبرانییەکاندا، کەلەلایەن پۆلسی نێرراو نووسراوە، دەخوێنینەوە: «شتێکی ئاساییە، هەموو خانوویەك دەبێ یەکێك هەبێ درووستی کردبێ، بەڵام ئەوەی هەموو شتێکی دروستکردووە خودایە» (عیبرانییەکان ٣:٤). هەروەها دوا پەرتووکی پەرتووکی پیرۆز کە لەلایەن یۆحەننای نێرراوەوە نووسراوە دەفەرمووێ: «ئەی خوداوەندمانو خودامان، تۆ شایانی ئەوەی شکۆمەندیو ڕێزو توانا وەرگری، چونکە تۆ دروستکەری هەموو شتێکیت، ئەو شتانەش بەخواستی تۆ بوونی هەیەو دروست بووە» (بینین ٤:١١).
١٥. چۆن دەتوانین هەندێ لە تایبەتمەندیەکانی خودامان بۆدەربکەوێ؟
١٥ پەرتووکی پیرۆز ڕوونی دەکاتەوە کە هەرچەندە مرۆڤ ناتوانێ خودا ببینێ، بەڵام بەهۆی ئافەریدەکانییەوە بۆیدەردەکەوێ ئەو چ جۆرە خودایەکە: «بەڵام ئەوەی لەکاروباری خوداییدا نابینرێ، توانای هەمیشەییو خودایەتی، ئەمەش لەدروستکردنی جیهانەوە بەڕوونی بینراوە، مێشك تێیدەگات بەهۆی ئەو شتانەی دروست بوون» (ڕۆما ١:٢٠).
١٦. بۆچی دەبێ دڵخۆش بین کە مرۆڤ ناتوانێ خودا ببینێ؟
١٦ کەواتە پەرتووکی پیرۆز ئامەژە بە کارو کاردانەوە دەکات. ئاکامەکەی — شتە سەرسوڕهێنەرە ئەفراندراوەکان بەڵگەن بۆ ژیریو هۆکاری بەهێز: کە خودایە. هەروەها دەتوانین سوپاسگوزاربین چونکە ئەو نەبینراوە، چونکە وەك ئافەریدگاری هەموو گەردوون ئەو بێگومان خاوەن هێزێکی زۆر مەزنە کە مرۆڤی لە گۆشتوخوێن پێکهاتو چاوەڕێ ئەوەبن خودا بەچاوی خۆیان ببینن. ئەمەش دەقی ئەوەیە کەپەرتووکی پیرۆز دەفەرمووی: «کەس نییە بمبینێت [خودا] و بژی» (دەرچوون [٢ موسا] ٣٣:٢٠).
١٧، ١٨. بۆچی دەبێ بیرۆکەی ئافەریدگار گرنگی بۆ ئێمە هەبێ؟
١٧ ئەو بیرۆکەیەی نەخشەکێشی مەزنو یەزدان واتە خودا، دەبێ بۆ ئێمە گرنگییەکی زۆری هەبێت. ئەگەر ئێمە لەلایەن ئافەریدگارێکەوە ئافراندرابین، ئەوا بێگومان ئەو مەبەستێكو هۆکارێکی بۆ ئێمە هەبووە. ئەگەر ئێمە ئافراندراوین تا ژیانمان مەبەستێکی هەبێ، ئەوکاتە هۆکارێکمان بەدەستەوەیە هیوامان بە ڕووبەڕوو بوونەوەی دواڕۆژێکی باشتر هەبێ. ئەگەر نا بەبێ هیچ هیوایەك دەژینو دەمرین. کەواتە زۆر گرنگە بۆ ئێمە بزانین خودا چ مەبەستێکی بۆ ئێمە هەیە. ئەوکاتە دەتوانین بڕیاربدەین ئایا دەمانەوێ بەگوێرەی مەبەستەکانی بژین یان نا.
١٨ هەروەها پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ کە ئافەریدگار، خودای خۆشەویستی بایەخێکی زۆر بەئێمە دەدات. پەترۆسی نێرراو ڕوونیکردەوە: «ئەو بایەختان پێ دەدات» (١ پەترۆس ٥:٧؛ هەروەها بڕوانە یۆحەننا ٣:١٦ و ١ یۆحەننا ٤:٨، ١٦). ڕێگایەك کە دەتوانین ببینین خودا چەند بایەخ بەئێمە دەدات، ئەوەیە کە بڕوانینە ئەوەی کە ئەو بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەرانە هۆشو لەشی ئێمەی ئافراندووە.
بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەرانە دروستکراوە
١٩. زەبوری داود سەرنجمان بۆ لای چ ڕاستییەك ڕادەکێشێ؟
١٩ لەپەرتووکی پیرۆزدا، داود دانیپێدادەنێ: «ستایشت دەکەم، چونکە بەترسەوە سەرم سوڕماوە» (زەبور ١٣٩:١٤). ئەمەش بێگومان ڕاستە، چونکە پایەبەرزترین نەخشەکێش مێشكو لەشی مرۆڤی بەشێوەیەکی نایاب داڕشتووە.
٢٠. ئینسایکلۆپێدیایەك مێشکی مرۆڤمان چۆن بۆ شیدەکاتەوە؟
٢٠ بەهەمان شێوە، مێشکی ئێمە لەهەموو ئامێرێکی کۆمپیوتەر بەتوانا ترە. ئینسایکلۆپێدیای بەریتانی نوێ تێبینی دەکات: «ڕاگوێستنی زانیاری لەناو دڕکەمۆخ زۆر ئاڵۆزترە لە گەورەترین بنکەی ڕاگوێستنی تەلەفۆنکردن؛ چارەسەرەکردنی کێشەکانی ناو مێشکی مرۆڤ بەشێوەیەکی زۆر گەورە لەسەرووی توانای بەهێزترین ئامێری کۆمپیوتەرن.»
٢١. کاتێك ئێمە کردارەکانی مێشك دەبینین دەگەینە چ ئەنجامێك؟
٢١ لەمێشکی ئێمەدا سەدان ملیۆن زانیاریو وێنەی خەیاڵی تیایدا کۆکراوەتەوە، بەڵام ئەوە تەنها عەمبارێکی زانیاری نییە. تێیایدا دەتوانین فێربین فیکە لێبدەین، نان دروستبکەین، بە زمانی نامۆ بدوێین، کۆمپیوتەر بەکاربهێنین یاخود فرۆکەیەك هەڵفرێنین. دەتوانین بیهێنینە بەرچاومان پشوی هاوینمان چۆن دەبێت یاخود میوەیەکی خۆش تامی چۆنە. دەتوانین لێکۆڵینەوەبکەینو شت دروست بکەین. توانای پلان دانان، ڕێزگرتن، خۆشەویستیو بیرکردنەوە لەڕابردوو ئێستاو داهاتوومان هەیە. لەبەرئەوەی ئێمەی مرۆڤ ناتوانین شتێکی سەرسوڕهێنەری ئاوای وەك مێشك نەخشەبکێشین، ئەوەی کە نەخشەیکێشاوە خاوەن داناییەکی زۆر پایەبەرزترو کارامەترە لە ئێمە.
٢٢. زاناکان سەبارەت بەمێشکی مرۆڤ دان بە چ دادەنێن؟
٢٢ پسپۆڕان سەبارەت بە مێشك داندەنێنبە: «چۆن ئەم کردارانەی مێشك بەجۆرێکی بێهاوتا بەسەرسوڕهێنەری داڕێژراون، ڕێكوپێکی ئاڵۆزی نایابی بەشی ئامێرەکانی نائاشکرا . . . مرۆڤ هەرگیز ناتوانێ کردارە شێوە مەتەڵانەی مێشك چارەسەربکات» (ساینتیفك ئەمەریکان). پسپۆری فیزیا ڕایمۆ دەڵێ: «لەڕاستیدا، ئێمە تا ئێستاش زانیارییەکی ئەوتۆمان نییە لەسەر ئەوەی کە چۆن مێشك زانیاری کۆدەکاتەوەو لەکاتی پێویستدا بەشێوەیەکی ڕیزکراو دەیداتەوە . . . مێشکی مرۆڤ لە میلیارەها دەمارەخانە پێکهاتووە. هەرخانەیەك چەندین ڕیشاڵی لێدەبێتەوە کەزنجیرەیەك خاڵی بەیەکەوەبەستنی ڕیشاڵەکانی مێشکن بە هەزاران خانەی ترەوە بەستراون. سەرجەمی توانای پەیوەندیکردنەکانیان سەرمان گێژ دەکات.»
٢٣، ٢٤. هەندێ لەو ئەندامە نایاب نەخشەکێشراوانەی لەشی مرۆڤ کامانەن، هەروەها ئەندازیارێك چ بۆچوونێکی سەبارەت بەمە هەبوو؟
٢٣ چاوەکانمان لە هەر ئامێرێکی کامێرا گونجاوترو وردترن. لە ڕاستیدا، دوو ئامێری کامێران بەتەواوی ئۆتۆماتیکنو دوورونزیککردن دەکەنو دەتوانن وێنەی ڕەنگاوڕەنگی جوڵاو بگرن. گوێیەکانمان دەتوانن کۆمەڵە دەنگێکی جیاواز لەیەك جیابکەنەوەو ئاڕاستەکان دیاریبکەنو هەستی پاڕسەنگکردن بۆ ئێمە دابینبکەن. دڵمان پەمپێکە خاوەن توانایەکە کە باشترین ئەندازیار ناتوانێ شتێکی هاوشێوە دروستبکات. هەرەوها ئەندامەکانی تری لەشمان بەنایابی نەخشەکێشراون: لوتمان، زمانو دەستەکانمان هەروەها سوڕی خوێنو کۆئەندامی هەرسکردن، ئەمە تەنها ناوی هەندێکی کەمن لەوانە.
٢٤ ئەندازیارێك کە دەبوایە کۆمپیوتەرێکی گەورە نەخشەبکێشێ و دروستیبکات، گەیشتە ئەنجام: «ئەگەر کۆمپیوتەرەکەی من پێویستی بە نەخشەکێشێك هەبێ، ئەوە بێگومان ئەم ئامێرە فیزیا-کیمیا-زیندەوەرزانیە ئاڵۆزە، لەشی مرۆڤانەی خۆم، کە ئەویش لەجێگای خۆیدا پارچەیەکی بچووکە لە گەردوونی بێسنوردا پێویستی بە نەخشەکێشێك هەیە.
٢٥، ٢٦. ئایا نەخشەکێشی پایەبەرز دەتوانێ چی بە ئێمە بڵێ؟
٢٥ هەروەك چۆن مرۆڤ لە دروستکردنی فڕۆکەو کۆمپیوتەرو پاسکیلو ئامێری تر مەبەستێکی لەبیردایە، دەبێ نەخشەکێشی مێشكو لەشی مرۆڤ مەبەستێکی لەبیردا بووبێ کاتێ کە ئێمەی ئافراند. ئەم نەخشەکێشە دەبێ داناییەکی بەرزتر لە هی مرۆڤ هەبێ، چونکە ئێمە ناتوانین هاوشێوەی نەخشەکێشراوەکانی ئەو دروستبکەین. کەواتە شتێکی ئاساییە تەنها ئەو ئەوکەسەیە دەتوانێ پێمان بڵێ بۆچی ئێمەی نەخشەکێشاوەو لەسەر زەوی دایناوینو بەرەو کوێ دەڕۆین.
٢٦ کاتێك ئێمە ئەو شتانە تێدەگەین، دەتوانین لەشی نایاب نەخشەکێشراوو مێشکی سەرسوڕهێنەر کەخودا بەئێمەی بەخشیوە بەکاربهێنین بۆئەوەی مەبەستی ژیانمان بەدیبهێنین. بەڵام ئایا ئێمە لەکوێ دەتوانین شتێك دەربارەی مەبەستەکانی ئەو فێربین؟ ئەو لەکوێ زانیاریمان دەداتێ؟
[سؤالات مقالهٔ مطالعهیی]
[تصوير در صفحهٔ ٧]
باشترین ڕێگا بۆئەوەی بزانین بۆچی شتێك نەخشەکێشراوە، پرسیار کردنە لە نەخەشەکێشەکە
[تصوير در صفحهٔ ٨]
ئاڵۆزیو نەخشەکێشانی شتە زیندووەکان لەترشی ناووکیدا DNA دەتوانرێ ببینرێ
[تصوير در صفحهٔ ٩]
شێوەی چارەسرکردنی کیشەکان لەمێشکی مرۆڤدا، زۆر لەسەرووی توانای بەهێزترین کۆپمیوتەرە