بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

وانە‌ی ١٠

چۆن دە‌توانیت لە کۆبوونە‌وە‌کانی شاهیدانی یە‌هوە سوود وە‌ربگریت؟‏

چۆن دە‌توانیت لە کۆبوونە‌وە‌کانی شاهیدانی یە‌هوە سوود وە‌ربگریت؟‏

ئایا تا ئێستا بۆ کۆبوونە‌وە‌کانی شاهیدانی یە‌هوە بانگێشت کراویت؟‏ ئە‌گە‌ر بۆ یە‌کە‌م جار دە‌تە‌وێت بە‌شداری کۆبوونە‌وە‌کانیان بکە‌یت،‏ لە‌وانە‌یە کە‌مێک نیگە‌ران بیت و لە خۆت بپرسیت:‏ لە‌م کۆبوونە‌وانە‌دا چی ڕوودە‌ات؟‏ بۆچی کۆبوونە‌وە‌کان گرنگە و دە‌بێت بە‌شداربم؟‏ لە‌م وانە‌یە‌دا فێری ئە‌وە دە‌بیت کە چۆن بە‌شداری کۆبوونە‌وە‌کان لە خودا نزیکترت دە‌کاتە‌وە.‏

١.‏ گرنگترین هۆکار بۆ بە‌شداریکردن لە کۆبوونە‌وە‌کان چییە؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ڵێت گرنگترین هۆکار بۆ بە‌شداریکردن لە کۆبوونە‌وە‌کان:‏ ستایشی یە‌هوە لە‌گە‌ڵ ئە‌وانە‌ی کە دە‌یپە‌رستن.‏ (‏زە‌بوورە‌کان ٢٦:‏١٢‏)‏ بە‌م شێوە‌یە،‏ شاهیدانی یە‌هوە لە‌گە‌ڵ باوە‌ڕدارانیان چێژ لە پە‌رستنی یە‌هوە وە‌ردە‌گرن.‏ هە‌موو هە‌فتە‌یە‌ک لە سە‌رانسە‌ری جیهاندا کۆدە‌بنە‌وە بۆ دوعا کردن و سروود خوێندن بۆ خودا.‏ هە‌روە‌ها هە‌موو ساڵێک چە‌ند جار بۆ ستایشی یە‌هوە بە‌شداری کۆبوونە‌وە گە‌ورە‌کان دە‌کە‌ن.‏

٢.‏ لە کۆبوونە‌وە‌کانماندا چی فێر دە‌بیت؟‏

لە کۆبوونە‌وە‌کانی ئێمە‌دا،‏ وشە‌ی خودا فێر دە‌کرێت.‏ ئایاتە‌کان شی دە‌کرێتە‌وە و لە‌سە‌ر ماناکانیان باس دە‌کرێت.‏ (‏نە‌حە‌میا ٨:‏٨ بخوێنە‌وە.‏)‏ بە بە‌شداریکردن لە کۆبوونە‌وە‌کانمان،‏ دە‌ربارە‌ی یە‌هوە و سیفاتە تایبە‌تمە‌ندییە‌کانی زیاتر فێردە‌بن.‏ هە‌ر چە‌ند زیاتر دە‌ربارە‌ی قووڵایی خۆشە‌ویستی خودا بە‌رامبە‌ر بە خۆتان دە‌زانن،‏ زیاتر لێی نزیک دە‌بنە‌وە.‏ هە‌روە‌ها فێری ئە‌وە دە‌بن کە چۆن خودا یارمە‌تیتان دە‌دات تاکو ژیانێکی کامە‌ران و پڕ ماناتان هە‌بێت.‏—‏ئیشایا ٤٨:‏١٧،‏ ١٨‏.‏

٣.‏ پە‌یوە‌ندی لە‌گە‌ڵ کە‌سانی تر لە کۆبوونە‌وە‌کاندا چ سوودێکی بۆ ئێوە هە‌یە؟‏

یە‌هوە پێمان دە‌ڵێت کە ‏«هە‌روە‌ها با ئاگاداری یە‌کتری بین بۆ هاندان لە‌سە‌ر خۆشە‌ویستی و کاری چاک.‏ با واز لە کۆبوونە‌وە‌کانمان نە‌هێنین،‏ وە‌ک هە‌ندێک لە‌سە‌ری ڕاهاتوون.‏»‏ (‏عیبرانییە‌کان ١٠:‏٢٤،‏ ٢٥‏)‏ لە کۆبوونە‌وە‌کانماندا ئە‌و کە‌سانە دە‌بینیت کە بە‌ڕاستی یە‌کتریان خۆشدە‌وێت و دە‌یانە‌وێت خودا زیاتر بناسن.‏ کاتێک گوێ لە بیروبۆچونیان کە لە‌سە‌ر بنە‌مای پە‌رتووکی پیرۆزە بگریت،‏ هاندە‌درێیت.‏ (‏ڕۆما ١:‏١١،‏ ١٢ بخوێنە‌وە.‏)‏ هە‌روە‌ها تۆ لە‌گە‌ڵ کە‌سانێک ئاشنا دە‌بیت کە سە‌رە‌ڕای کێشە‌کانیان بە‌ختە‌وە‌ری ڕاستە‌قینە‌یان هە‌یە،‏ لە‌وانە‌یە ئە‌وان تە‌نیا یان خێزاندار بن.‏ ئە‌مانە چە‌ند هۆکارێکن کە یە‌هوە دە‌یە‌وێت ئێمە بە بە‌ردە‌وامی بە‌شداری کۆبوونە‌وە‌کان بکە‌ین!‏

زیاتر بزانە

لە‌م وانە‌یە‌دا دە‌بینیت کە کۆبوونە‌وە‌کانی شاهیدانی یە‌هوە چۆن بە‌ڕێوە دە‌چێت و بۆچی شایە‌نی ئە‌وە‌یە کە هە‌وڵ بدە‌یت،‏ بە‌شداری بکە‌یت.‏

٤.‏ کۆبوونە‌وە‌کانی شاهیدانی یە‌هوە

لە سە‌دە‌ی یە‌کە‌می زایینی،‏ مە‌سیحییە‌کان بە بە‌ردە‌وامی بۆ پە‌رستنی یە‌هوە کۆدە‌بوونە‌وە.‏ (‏ڕۆما ١٦:‏٣-‏٥‏)‏ کۆلۆسی ٣:‏١٦ بیخوێنە‌وە،‏ و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • مە‌سیحییە‌کانی سە‌دە‌ی یە‌کە‌م چۆن یە‌هوە‌یان دە‌پە‌رست؟‏

ئە‌مڕۆ،‏ شاهیدانی یە‌هوە بە بە‌ردە‌وامی لە شوێنە‌کانی پە‌رستن کۆدە‌بنە‌وە.‏ ئە‌م ڤیدیۆیە چۆنیە‌تی کۆبوونە‌وە‌کانیان نیشان دە‌دات.‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە‏.‏ دواتر بە پێی وێنە‌ی کۆبوونە‌وە‌کان لە‌م وانە‌یە‌دا،‏ ڵێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • لە‌یە‌کچوونی ئە‌نجامدانی کۆبوونە‌وە‌کان لە هۆڵی پادشایە‌تی ئێستا و ئە‌وە‌ی لە کۆلۆسی ۳:‏١٦ دا هاتووە چین؟‏

  • لە‌م وێنە و ڤیدیۆیە‌ی کە دە‌ربارە‌ی کۆبوونە‌وە‌کان بینیوتانە،‏ چ شتێک بۆ ئێوە سە‌رنجڕاکێشترە؟‏

٢ کۆرنسۆس ٩:‏٧ بخوێنە‌وە،‏ و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • بۆچی لە کۆبوونە‌وە‌کانی شاهیدانی یە‌هوە پارە کۆناکرێتە‌وە و بە‌خۆڕاییە؟‏

بە یارمە‌تی مامۆستاکە‌ت،‏ چاو لە یە‌کێک لە کۆبوونە‌وە‌کانی ئە‌م هە‌فتە‌یە بکە‌ن و دە‌ربارە‌ی قسە بکە‌ن.‏

  • کام بە‌شی پرۆگرامە‌کە بۆ تۆ سە‌رنجڕاکێشترە یان بە‌سوودترە؟‏

ئایا دە‌زانی؟‏

لە ماڵپە‌ڕی jw.org دە‌توانن زانیاری دە‌ربارە‌ی ئە‌وە‌ی کە لە چ کات و شوێنێک کۆبوونە‌وە‌کان لە سە‌رانسە‌ری جیهاندا بە‌ڕێوە دە‌چێت،‏ بدۆزنە‌وە.‏

  1. ا.‏ بە‌رنامە‌کانی کۆبوونە‌وە‌کە‌مان بریتین لە وتارە‌کان و نمایشە‌کان و ڤیدیۆکان.‏ لە سە‌رە‌تا و کۆتایی هە‌موو کۆبوونە‌وە‌یە‌کدا بە سروود و دوعا دە‌ست پێ دە‌کرێت و کۆتایی پێ دێت

  2. ب.‏ لە هە‌ندێک لە بە‌شە‌کانی بە‌رنامە‌کە‌دا،‏ بە‌شداربووان دە‌توانن وە‌ڵامی ئە‌و پرسیارانە بدە‌نە‌وە کە پرسیار دە‌کرێت

  3. پ.‏ هە‌موو کە‌سێک،‏ چ پیاوان،‏ ژنان،‏ پیر و گە‌نج یان منداڵان دە‌توانن بە‌شداری کۆبوونە‌وە‌کان بکە‌ن

  4. ت.‏ بە‌شداریکردن لە کۆبوونە‌وە‌کانی ئێمە شاهیدانی یە‌هوە بە خۆڕاییە.‏ لە کاتی کۆبوونە‌وە‌کاندا هیچ پارە‌یە‌ک کۆ ناکرێتە‌وە

٥.‏ بۆ بە‌شداریکردن لە کۆبوونە‌وە‌کان،‏ پێویستە هە‌وڵ بدرێت

بڕوانە بە نموونە‌ی بنە‌ماڵە‌ی عیسا.‏ ئە‌وان بۆ بە‌شداریکردن لە بۆنە ساڵانە‌کان،‏ پێویست بوو لە ناوچە شاخاوییە‌کان نزیکە‌ی ۱۰۰ کیلۆمە‌تر لە ناسیرە‌وە بۆ ئۆرشە‌لیم بە ڕێگادا بڕۆن.‏ لۆقا ٢:‏٣٩-‏٤٢ بخوێنە‌وە،‏ و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • پێتوایە بۆ خێزانە‌کە‌ی عیسا ڕۆشتن بۆ ئۆرشە‌لیم ئاسان بوو؟‏

  • بۆچی پێویستە بۆ بە‌شداریکردن لە کۆبوونە‌وە‌کان هە‌وڵ بدە‌ن؟‏

  • پێتان وایە شایە‌نی ئە‌وە‌یە؟‏ بۆچی وا بیردە‌کە‌نە‌وە؟‏

بە پێی پە‌رتووکی پیرۆز بۆ پە‌رستنی خودا گرنگە بە‌شداری کۆبوونە‌وە‌کان بکە‌ین.‏ عیبرانییە‌کان ١٠:‏٢٤،‏ ٢٥ بخوێنە‌وە،‏ و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • بۆچی پێویستە بە بە‌ردە‌وامی بە‌شداری کۆبوونە‌وە‌کان بکە‌ین؟‏

هە‌ندێک کە‌س دە‌ڵێن:‏ «پێویست ناکات بە‌شداری کۆبوونە‌وە‌یە‌ک بکە‌م،‏ دە‌توانم لە ماڵە‌وە بە تە‌نها پە‌رتووکی پیرۆز بخوێنمە‌وە و خودا بپە‌رستم.‏»‏

  • کام ئایە‌ت یان نموونە‌یە‌ک لە پە‌رتووکی پیرۆز ویستی یە‌هوە لە‌م بابە‌تە‌دا نیشان دە‌دات؟‏

لە کۆتاییدا

بە‌شداریکردن لە کۆبوونە‌وە‌کان یارمە‌تیتان دە‌دات بۆ ئە‌وە‌ی یە‌هوە زیاتر بناسن و دۆستایە‌تیتان لە‌گە‌ڵ ئە‌و پتە‌وتر بکە‌ن و لە‌گە‌ڵ کە‌سانی تریش خودا بیپە‌رستن.‏

پێداچوونە‌وە

  • بۆچی یە‌هوە بۆ بە‌شداریکردن لە کۆبوونە‌وە‌کان لە‌گە‌ڵ کە‌سانی تر هانمان دە‌دات؟‏

  • لە کۆبوونە‌وە‌کانی شاهیدانی یە‌هوە چی فێردە‌بیت؟‏

  • پێتوایە بە‌شداریکردن لە کۆبوونە‌وە‌کان بۆ ئێوە سوودی تری هە‌یە؟‏

ئامانج

لێکۆلینە‌وە‌ی زیاتر

لە‌وانە‌یە بۆ بە‌شداریکردن لە کۆبوونە‌وە‌کان بە پە‌رۆش بیت.‏ لە‌م ڤیدیۆیە‌دا دە‌بینیت کە چۆن پیاوێک بە‌سە‌ر دڵە‌ڕاوکێکە‌یدا زاڵ بوو و گرنگی بە کۆبوونە‌وە‌کان دە‌دا.‏

ئێمە هە‌رگیز ئە‌و بە‌خێرهاتنە گە‌رمە لە بیر ناکە‌ین (‏١٦:‏٤)‏

لە‌م ڤیدیۆیە‌دا پیاوێک دە‌بینین کە لە کۆبوونە‌وە‌کان چێژ وە‌ردە‌گرێت و بۆ ئە‌وە‌ی بە بە‌ردە‌وامی لە کۆبوونە‌وە‌کان بە‌شدار بیت،‏ کات تە‌رخان دە‌کات.‏

من کۆبوونە‌وە‌کانم زۆر بە دڵ بوو!‏ (‏٣٣:‏٤)‏

ئە‌م بابە‌تە نیشانی دە‌دات کە هە‌ندێک کە‌س چ هە‌ستێکیان بە‌رامبە‌ر بە کۆبوونە‌وە‌کان هە‌یە.‏

‏«بۆچی پێویستە بە‌شداری کۆبوونە‌وە‌کان لە هۆڵی پادشایە‌تی بکە‌م؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

لە‌م بابە‌تە‌دا دە‌توانن بزانن کە یە‌کێک لە ئە‌ندامە‌کانی باندێکی توندوتیژ بە بە‌شداری کردنی یە‌کێک لە کۆبوونە‌وە‌کانی شاهیدانی یە‌هوە،‏ ڕێگای ژیانی خۆی گۆڕی.‏

‏«هە‌رگیز بە‌بێ چە‌ک نە‌چوومە هیچ شوێنێک.‏»‏ (‏تاوە‌ری چاودێری،‏ جولای ١،‏ ٢٠١٤)‏