بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

وانە‌ی ١٢

چۆن دە‌توانیت سە‌رە‌ڕای کێشە‌کان لە خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ردە‌وام بیت؟‏

چۆن دە‌توانیت سە‌رە‌ڕای کێشە‌کان لە خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ردە‌وام بیت؟‏

خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز وە‌ک سە‌فە‌رێک وایە کە زۆر بە‌سوودە،‏ بە‌ڵام بۆی هە‌یە هە‌میشە ئاسان نە‌بێت.‏ هە‌ندێک جار لە خۆت پرسیار دە‌کە‌یت کە ئایا دە‌توانیت بە‌ردە‌وام بیت لە خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز یان نا.‏ بۆچی شایە‌نی ئە‌وە‌یە کە کۆڵ نە‌دە‌یت لە هە‌وڵدان؟‏ چی یارمە‌تیت دە‌دات سە‌رە‌ڕای کێشە‌کانت لە خوێندن بە‌ردە‌وام بیت؟‏

١.‏ بۆچی خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز گرنگ و بە‌نرخە؟‏

وشە‌ی خودا «زیندوو و بە‌هێزە».‏ (‏عیبرانییە‌کان ٤:‏١٢‏)‏ پە‌رتووکی پیرۆز بیر و هە‌ستە‌کانی خودا بە‌رامبە‌ر بە ئێوە نیشان دە‌دات،‏ لە‌بە‌ر ئە‌و هۆکارە زۆر بە نرخە.‏ خوێندنە‌وە‌ی ئە‌م کتێبە نە‌ک هە‌ر زانیاری تۆ زیاد دە‌کات،‏ بە‌ڵکو دانایی و هیوای ڕاستە‌قینە‌ت پێدە‌بە‌خشێت.‏ هە‌روە‌ها هە‌نگاو بە هە‌نگاو دە‌بینیت کە چۆن وشە‌ی بە‌هێزی خودا ژیانت باشتر دە‌کات.‏ لە هە‌مووی گرنگتر،‏ خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز یارمە‌تیت دە‌دات ببیت بە هاوڕێی یە‌هوە.‏

٢.‏ بۆچی گرنگە بایە‌خی ڕاستیە‌کانی وشە‌ی خودا بناسین؟‏

ڕاستیە‌کانی ناو پە‌رتووکی پیرۆز وە‌ک گە‌نجێنە‌یە‌کی بە‌نرخە.‏ هە‌ر بۆیە پە‌رتووکی پیرۆز هانمان دە‌دات کە ‏«ڕاستی بکڕە و مە‌یفرۆشە».‏ (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ٢٣:‏٢٣‏)‏ ئە‌گە‌ر ڕاستییە‌کانی وشە‌ی خودا لە چاوی ئێمە‌دا وە‌ک گە‌نجێکی بە‌نرخ بێت،‏—‏سە‌رە‌ڕای سە‌ختی و کێشە‌کان هە‌وڵی زۆر دە‌دە‌ین کە لە لێکۆڵینە‌وە‌کە‌مان بە‌ردە‌وام بین.‏—‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ٢:‏٤،‏ ٥ بخوێنە‌وە.‏

٣.‏ چۆن یە‌هوە بۆ بە‌ردە‌وام بوون لە خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز یارمە‌تیت دە‌دات؟‏

وە‌ک ئافە‌ریدە‌گار و هاوڕێت،‏ یە‌هوە دە‌یە‌وێت یارمە‌تیت بدات بۆ ئە‌وە‌ی باشتر ئە‌و بناسیت.‏ ئە‌و دە‌توانێت ‏«هە‌م ئارە‌زوو و هە‌م هێزی کردارت» پێ بدات.‏ (‏فیلیپی ٢:‏١٣ بخوێنە‌وە.‏)‏ ئە‌گە‌ر بۆ خوێندن یان بە‌کارهێنانی فێربوونە‌کانت پێویستت بە پاڵنە‌ری زیاتر هە‌یە،‏ یە‌هوە دە‌توانێت یارمە‌تیت بدات.‏ بە هە‌مان شێوە،‏ ئە‌گە‌ر بۆ زاڵبوون بە‌سە‌ر کێشە‌کان و ناڕە‌زایە‌تیە‌کانت پێویستت بە هێزی زیاتر بێت یە‌هوە دە‌توانێت ئە‌و هێزە‌ت پێ ببە‌خشێت.‏ بە بە‌ردە‌وامی لە یە‌هوە بپاڕێوە تا بۆ بە‌ردە‌وام بوونت لە خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز یارمە‌تیت بدات.‏—‏١ سالۆنیکی ٥:‏١٧‏.‏

زیاتر بزانە

لە‌م وانە‌یە فێری ئە‌وە دە‌بن کە چۆن سە‌رە‌ڕای نیگە‌رانییە‌کانی ژیان و دژایە‌تی کە‌سانی تر لە خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ردە‌وام بن و هە‌روە‌ها دە‌بینن کە چۆن یە‌هوە دە‌توانێت لە‌م ڕێگایە‌دا یارمە‌تیتان بدات.‏

٤.‏ با لێکۆڵینە‌وە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز لە ئە‌ولە‌ویە‌تدا بێت

هە‌ندێک جار ئێمە بە ئە‌رکە‌کانی ڕۆژانە زۆر سە‌رقاڵ دە‌بین و لە‌وانە‌یە بیر بکە‌ینە‌وە کە بۆ لێکۆڵینە‌وە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز کاتمان نییە.‏ چی دە‌توانێ یارمە‌تیتان بدات؟‏ فیلیپی ١:‏١٠ بخوێنە‌وە،‏ دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • بە‌ڕای تۆ لە ژیاندا ‹گرنگترین شتە‌کان› چین؟‏

  • چۆن دە‌توانیت بە لێکۆڵینە‌وە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز ئە‌ولە‌ویە‌ت بدە‌یت؟‏

  1. ا.‏ ئە‌گە‌ر بمانە‌وێت سە‌رە‌تا لە‌ناو سە‌تڵێک لمی تێ بکە‌ین و دواتر بە‌ردی تێ بکە‌ین،‏ هە‌موو بە‌ردە‌کان جێی نابێتە‌وە.‏

  2. ب.‏ بە‌ڵام ئە‌گە‌ر سە‌رە‌تا بە‌ردە‌کان بخە‌یتە ناو سە‌تڵە‌کە‌وە ئینجا زۆرتر لم جێ دە‌بێتە‌وە.‏ بە هە‌مان شێوە،‏ ئە‌گە‌ر تۆ سە‌رە‌تا ئە‌ولە‌ویە‌ت بە شتە گرنگە‌کان بدە‌یت،‏ نە‌ک تە‌نها دە‌توانیت ئە‌نجامیان بدە‌یت،‏ بە‌ڵکو کاتت بۆ شتی تریش دە‌بێت.‏

خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز پێداویستییە ڕۆحانییە‌کانمان دابین دە‌کات—‏بە‌واتە‌ی ئە‌وە‌یە کە ئێمە یە‌هوە بناسین و بزانین بە چ جۆرێک بیپە‌رستین و ڕێنماییە‌کانی بە‌کار بهێنین.‏ مە‌تا ٥:‏٣ بخوێنە‌وە،‏ دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • ئە‌گە‌ر بە لێکۆڵینە‌وە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز ئە‌ولە‌ویە‌ت بدە‌ین،‏ چ سوودێک وە‌ردە‌گرین؟‏

٥.‏ سە‌رە‌ڕای ناڕە‌زامە‌ندی کە‌سانیتر لە خوێندنە‌کە‌ت بە‌ردە‌وامبە

هە‌ندێک جار کە‌سانێک هە‌وڵ دە‌دە‌ن ورە‌تان دابە‌زێنن بۆ بە‌ردە‌وام بوون لە لێکۆڵینە‌وە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز.‏ چاو لە نموونە‌ی پیاوێک بە ناوی فرانسیسکۆ بکە‌ن.‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە‏،‏ و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • لە ڤیدیۆکە‌دا کاتێک فرانسیسکۆ دە‌ربارە‌ی ئە‌وە‌ی کە فێری بووە بە دایکی و هاوڕێکانی وت،‏ کاردانە‌وە‌یان چۆن بوو؟‏

  • بۆ بە‌ردە‌وام بوون لە لێکۆڵینە‌وە،‏ ئە‌و چ پاداشتێکی بە‌دە‌ست هێنا؟‏

٢ تیمۆساوس ٢:‏٢٤،‏ ٢٥ بخوێنە‌وە،‏ دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • بنە‌ماڵە‌کە‌ت و هاوڕێکانت دە‌ربارە‌ی فێربوونت چ هە‌ستێکیان هە‌یە؟‏

  • ئە‌گە‌ر کە‌سێک ناڕازی بێت کە تۆ پە‌رتووکی پیرۆز دە‌خوێنیت،‏ چۆن دە‌توانیت بە‌گوێرە‌ی ئە‌م ئایە‌تانە ڕە‌فتاریان لە‌گە‌ڵ بکە‌یت؟‏ بۆچی وا بیردە‌کە‌یتە‌وە؟‏

٦.‏ بۆ یارمە‌تیدان پشت بە یە‌هوە ببە‌ستە

هە‌رچە‌ندە زیاتر یە‌هوە بناسین،‏ دە‌مانە‌وێت زیاتر ئە‌و دڵخۆش بکە‌ین.‏ بە‌ڵام لە‌وانە‌یە بۆ ئێمە زە‌حمە‌ت بێت کە شێوازی ژیانمان لە‌گە‌ڵ ستانداردە‌کانی ئە‌و بگونجێنین.‏ ئە‌گە‌ر تۆش هە‌مان هە‌ستت هە‌یە،‏ نائومێد مە‌بە،‏ چونکە یە‌هوە یارمە‌تیت دە‌دات.‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە‏،‏ دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • لە‌م ڤیدیۆیە‌دا جیم چ گۆڕانکارییە‌کی کردووە لە ژیانیدا بۆ ئە‌وە‌ی یە‌هوە دڵخۆش بکات؟‏

  • چیرۆکە‌کە‌ی ئە‌و چۆن کاریگە‌ری لە‌سە‌ر تۆ کرد؟‏

عیبرانییە‌کان ١١:‏٦ بخوێنە‌وە،‏ دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • یە‌هوە بۆ «ئە‌وانە‌ی کە بە هە‌موو دڵیانە‌وە بە‌دوایدا دە‌گە‌ڕێن» —‏واتای ئە‌وە‌یە کە هە‌وڵ دە‌دە‌ن بیناسن و دڵخۆشی بکە‌ن،‏ چی دە‌کات؟‏

  • هە‌ستی یە‌هوە دە‌ربارە‌ی هە‌وڵە‌کانت بۆ لێکۆڵینە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز چییە؟‏

هە‌ندێک کە‌س بۆی هە‌یە لێت بپرسێت:‏ «بۆچی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌خوێنیت؟‏»‏

  • چۆن وە‌ڵام دە‌دە‌یتە‌وە؟‏

لە کۆتاییدا

هە‌رچە‌ند لێکۆڵینە‌وە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز هە‌میشە ئاسان نییە،‏ بە‌ڵام یارمە‌تیتان دە‌دات بۆ هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرن.‏ پشت بە یە‌هوە ببە‌ستن و ئە‌و پاداشتتان دە‌داتە‌وە.‏

پێداچوونە‌وە

  • بۆچی ڕاستییە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز بۆ ئێوە بە‌نرخە؟‏

  • چۆن دە‌توانن «گرنگترین شتە‌کان» لە ئە‌ولە‌ویە‌تدا دابنێن؟‏

  • بۆچی پێویستە بۆ بە‌ردە‌وام بوون لە لێکۆڵینە‌وە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز لە یە‌هوە داوای یارمە‌تی بکە‌ن؟‏

ئامانج

لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر

ئە‌م گۆڤارە چوار ڕێگا بۆ بە‌کارهێنانی کات به شێوە‌یە‌کی درووست نیشان دە‌دات

‏«چۆن کاتە‌کانمان بە باشترین شێوە بە‌کار بهێنین»‏ (‏لە‌خە‌وهە‌ستە!‏ فێوریە ٢٠١٤)‏

لە‌م ڤیدیۆیە‌دا دە‌بینیت کە چۆن یە‌هوە یارمە‌تی ژنێک دە‌دات کە مێردە‌کە‌ی دژی لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و بە پە‌رتووکی پیرۆز و باوە‌ڕی بوو.‏

یە‌هوە هێزمان پێ ئە‌دات (‏٠٥:‏٥)‏

لە‌م ڤیدیۆیە‌دا دە‌بینیت کە پیاوێک چۆن سوودمە‌ند دە‌بێت،‏ لە‌وە‌ی کە هاوسە‌رە‌کە‌ی سە‌رە‌ڕای ناڕە‌زایە‌تییە‌کانی ئە‌و واز لە لێکۆڵینە‌وە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز ناهێنێت.‏

ڕاستیم خستە ژێر پرسیار (‏٣٠:‏٦)‏

هە‌ندێک کە‌س شاهیدانی یە‌هوە تۆمە‌تبار دە‌کە‌ن بە‌وە‌ی کە ئە‌ندامانی بنە‌ماڵە‌کان جیا دە‌کە‌نە‌وە.‏ ئایا ئە‌مە ڕاستە؟‏

‏«ئایا شاهیدانی یە‌هوە ئە‌ندامانی بنە‌ماڵە‌کان جیا دە‌کە‌نە‌وە یان یە‌کیان دە‌خە‌ن؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏