چۆن دەتوانن لە کۆرسی پەرتووکی پیرۆز زۆرترین سوود وەربگرن؟
سەرەتا ئەم تێڕوانیە گشتیە ببینە و دواتر ڤیدیۆکە بکەوە.
هەنگاوی یەکەم
پاراگراف و پرسیارە تۆخەکان (ا) بخوێنەوە و هەروەها بە ئایەتەکانی کە (ب) جەخت دەکاتە سەر خاڵە سەرەکیەکانی پەرتووکی پیرۆز. تێبینی هەندێک لە ئایەتەکان نیشان کراون بۆ«خوێندنەوە.
هەنگاوی دووەم
کورتەیەک لە ناوەڕۆکی ئەم وانەیە هاتووە (پ) لەبەشی زیاتر بزانە. وتەی سەرەتایی (ت) خاڵە گرنگەکانی وانەکە ڕوونی دەکاتەوە. ئایەتەکان بخوێننەوە، وڵامی پرسیارەکان بدەنەوە و سەیری ڤیدیۆکان بکەن.
لە هەر وانەیەکدا، ڤیدیۆیەک هەیە کە یارماتیتان دەدات باشتر لە بابەتەکە تێبگەن. هەندێک لە ڤیدیۆکان ڕووداوە ڕاستەقینەکان نیشان دەدەن و هەندێک لە ڤیدیۆکان نمایەشێک لە ڕووداوە ڕاستەقینەکانن.
سەرنجی وێنەکان و ژێرنووسەکان بدەن (ج) و بیر لەوە بکەنەوە چۆن وڵامی ئەو بەشە بدەنەوە کە هەندێک کەس دەڵێن (چ).
هەنگاوی کۆتایی
لە کۆتایی هەر وانەیەکدا ناوەڕۆکەکانی کورت دەکرێنەوە و پێداچوونەوەیان بۆ (ح) دەکرێت. ڕێکەوتی کۆتایی هەر وانەیەک لە شوێنی دیاریکراو بنووسن. بەشی (خ) ئامانج یارماتیتان دەدات تا هەوڵ بدەن بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی نوێ. لە بەشی لێکۆڵینەوەی زیاتر (د) بابەتەکان و ڤیدیۆکان ئەگەر دەتانەوێت دەتوانن بیخوێننەوە یان سەیریان بکەن.
ناوەڕۆک
|
بەشی ٢ |
بەشی ٣ |
بەشی ٤ |
ڕوونکردنەوەی زیاتر |
چۆن ئایەتەکانی پەرتووکی پیرۆز بدۆزیتەوە
پەرتووکی پیرۆز لە ٦٦ کتێبی بچوک پێک هاتووە، کە هەر کامەیان دابەش کراون بەسەر دوو بەش کە بە «پەیمانی کۆن» و «پەیمانی نوێ» ناسراون. زمانە سەرەکیەرکانی پەیمانی کۆن زمانەکانی عیبری و ئارامی بوون وزمانی سەرەکی پەیمانی نوێش یۆنانی بووە.
بۆ دۆزینەوەی ئایەتەکانی پەرتووکی پیرۆز سەرنجی ئەم خاڵانە بدەن. ناوی کتێب (ا)، ژمارەی بەش (ب)، و ژمارەی ئایەت یان ئایاتەکان (پ).
بۆ نموونە یۆحەنا ١٧:٣ کتێبی یۆحەنا، بەشی ١٧، ئایەتی ٣.