بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

پرسیاری ١٠

پرسیاری ١٠: پە‌رتووکی پیرۆز سە‌بارە‌ت بە دواڕۆژ چ بە‌ڵێنێک دە‌دا؟‏

پرسیاری ١٠: پە‌رتووکی پیرۆز سە‌بارە‌ت بە دواڕۆژ چ بە‌ڵێنێک دە‌دا؟‏

‏«ڕاستودروستان دە‌بن بە‌میراتگری زە‌وی و هە‌تاهە‌تایە لە‌سە‌ری نیشتە‌جێ دە‌بن».‏

زە‌بوور ٣٧:‏٢٩

‏«زە‌وی هە‌تاهە‌تایە هە‌ر هە‌یە».‏

ژیرمە‌ندی ١:‏٤

‏«مردن لووش دە‌دات بۆ هە‌تاهە‌تایە،‏ یە‌زدانی باڵادە‌ست سڕییە‌وە فرمێسک لە‌سە‌ر هە‌موو ڕووە‌کان».‏

ئیشایا ٢٥:‏٨

‏«ئە‌وسا چاوی نابیناکان دە‌کرێتە‌وە و گوێی کە‌ڕە‌کان دە‌کرێتە‌وە.‏ ئە‌وسا شە‌ل وە‌ک ئاسک باز دە‌دات و زمانی لاڵ هاواری خۆشی دە‌کات،‏ چونکە لە چۆڵە‌وانی ئاو تە‌قییە‌وە و ڕووباریش لە بیابان».‏

ئیشایا ٣٥:‏٥،‏ ٦

‏«ئە‌ویش هە‌موو فرمێسکێکی چاویان دە‌سڕێتە‌وە،‏ ئیتر مردن نابێت،‏ شیوە‌ن و هاوار و ئازار نامێنن،‏ چونکە شتە‌کانی پێشوو بە‌سە‌رچوون».‏

ئاشکراکردن ٢١:‏٤

‏«خانوو بنیاد دە‌نێن و نیشتە‌جی دە‌بن،‏ ڕە‌ز دە‌ڕوێنن و لە‌بە‌رە‌کە‌ی دە‌خۆن،‏ خانوو بنیاد نانێن و یە‌کێکی دیکە تێیدا دانیشێت،‏ ڕە‌ز ناڕوێنن و یە‌کێکی دیکە بیخوات،‏ چونکە ڕۆژانی گە‌لە‌کە‌م وە‌ک ڕۆژانی دار دە‌بێت و هە‌ڵبژێردراوانم خۆشی دە‌بینن لە کردارە‌کانی دە‌ستیان».‏

ئیشایا ٦٥:‏٢١،‏ ٢٢