بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

پرسیاری ١٦

پرسیاری ١٦: چۆن دە‌توانی ڕووبە‌رووی نە‌هامە‌تییە‌کانی ژیان بیتە‌وە؟‏

پرسیاری ١٦: چۆن دە‌توانی ڕووبە‌رووی نە‌هامە‌تییە‌کانی ژیان بیتە‌وە؟‏

‏«خە‌مە‌کانت بە یە‌زدان بسپێرە،‏ ئە‌و پشتگیریت دە‌کات.‏ هە‌رگیز ناهێڵێت ڕاستودروستان بهە‌ژێن».‏

زە‌بوور ٥٥:‏٢٢

‏«پلانی مرۆڤی هە‌وڵدە‌ر بە‌رە‌و پڕییە،‏ بێگومان هە‌موو هە‌ڵە‌شە‌یە‌کیش بە‌رە‌و نە‌بوونیی».‏

پە‌ندە‌کانی سلێمان ٢١:‏٥

‏«مە‌ترسە چونکە لە‌گە‌ڵتدام،‏ مە‌پە‌شۆکێ،‏ چونکە من خودای تۆم،‏ بە‌هێزت دە‌کە‌م و یارمە‌تیت دە‌دە‌م،‏ بە‌دە‌ستە ڕاستی دادپە‌روە‌ریم پشتیوانیت دە‌کە‌م».‏

ئیشایا ٤١:‏١٠

‏«کێ لە‌ئێوە ئە‌گە‌ر نیگە‌ران بوو،‏ دە‌تە‌توانێت یە‌ک کاتژمێر لە تە‌مە‌نی خۆی زیاد بکات؟‏».‏

مە‌تتا ٦:‏٢٧

‏«ئە‌وە‌ندە خە‌می بە‌یانی مە‌خۆن،‏ چونکە بە‌یانی خە‌می خۆی دە‌خوات و هە‌ر ڕۆژێک گیروگرفتی خۆی هە‌یە».‏

مە‌تتا ٦:‏٣٤

‏«تا ئە‌وە‌ی باشە هە‌ڵیبژێرن».‏

فیلیپی ١:‏١٠

‏«دە‌ربارە‌ی هیچ شتێک دڵە‌ڕاوکێ نە‌تانگرێ،‏ بە‌ڵکو لە هە‌موو شتێک داواکاریە‌کانتان پێشکە‌شی خودا بکە‌ن بە نوێژ و پاڕانە‌وە و سوپاس.‏ ئاشتی خودا ئە‌وە‌ی بە‌رزترە لە سنووری بیری مرۆڤ،‏ دڵ و بیرتان دە‌پارێزێت لە عیسای مە‌سیح دا».‏

فیلیپی ٤:‏٦،‏ ٧