بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

پرسیاری ٦

پرسیاری ٦: پە‌رتووکی پیرۆز سە‌بارە‌ت بە مە‌سیح چی پێشبینی کرد؟‏

پرسیاری ٦: پە‌رتووکی پیرۆز سە‌بارە‌ت بە مە‌سیح چی پێشبینی کرد؟‏

پێشبینییە‌کان

‏«تۆ ئە‌ی بێتلە‌حمی ئە‌فراتە،‏ .‏.‏.‏ لە‌تۆوە بۆ من دە‌ردە‌چێت،‏ ئە‌وە‌ی دە‌بێتە فە‌رمانڕە‌وای ئیسرائیل».‏

میخا ٥:‏٢

هاتنە‌دی

‏«دوای لە دایک بوونی عیسا لە‌بێتلە‌حمی یە‌هودیا،‏ لە‌سە‌ردە‌می شا هێرۆدوس هە‌ندێک (‏مۆغ)‏ ئە‌ستێرە‌ناس لە‌ڕۆژهە‌ڵاتە‌وە هاتنە ئۆرشە‌لیم».‏

مە‌تتا ٢:‏١

پێشبینییە‌کان

‏«جل و بە‌رگە‌کە‌م لە‌نێوان خۆیان بە‌ش دە‌کە‌ن،‏ تیروپشک لە‌سە‌ر کراسە‌کە‌م دە‌کە‌ن».‏

زە‌بوور ٢٢:‏١٨

هاتنە‌دی

‏«کاتێک سە‌ربازە‌کان عیسایان بە بزمار لە‌سە‌ر کۆڵە‌کە‌دا هە‌ڵواسی،‏ جلە‌کانیان برد و کردیانە چوار پارچە .‏.‏.‏ کراسە‌کە بێ دروومان بوو لە‌سە‌ررا یە‌ک پارچە چنرابوو،‏ بۆیە بە یە‌کتریان وت:‏ (‏با نە‌یدڕێنین،‏ تیروپشکی لە‌سە‌ر دە‌کە‌ین بۆ کێ دە‌بێت.‏)‏

یۆحە‌ننا ١٩:‏۲٣،‏ ٢٤ (‏وە‌رگێرانی جیهانی نوێ بە‌ئینگلیزی)‏

پێشبینییە‌کان

‏«هە‌موو ئێسقانە‌کانی دە‌پارێزێت،‏ هیچیان ناشکێت».‏

زە‌بوور ٣٤:‏٢٠

هاتنە‌دی

‏«بە‌ڵام کاتێ هاتنە لای عیسا بینییان وا مردووە،‏ قاچییان نە‌شکاند».‏

یۆحە‌ننا ١٩:‏٣٣

پێشبینییە‌کان

‏«ئە‌و لە‌بە‌ر یاخیبوونە‌کانمان برینداربوو».‏

ئیشایا ٥٣:‏٥

هاتنە‌دی

‏«یە‌کێک لە سە‌ربازە‌کان ڕمێکی لە کە‌لە‌کە‌ی دا،‏ یە‌کسە‌ر خوێن و ئاو دە‌رچوو».‏

یۆحە‌ننا ١٩:‏٣٤

پێشبینییە‌کان

‏«منیش سی پارچە زێوە‌کە‌م وە‌رگرت».‏

زە‌کە‌ریا ١١:‏١٢،‏ ١٣

هاتنە‌دی

‏«ئینجا یە‌کێک لە دوازدە‌کە کە ناوی یە‌هوزای ئە‌سخە‌ریوتی بوو،‏ بۆلای کاهینانی باڵا ڕۆیشت،‏ وتی:‏ (‏چیم دە‌دە‌نێ تاکو بیدە‌مە دە‌ستتان؟‏)‏ ئە‌وانیش سی پارچە زێویان بۆ کێشا».‏

مە‌تتا ٢٦:‏١٤،‏ ١٥؛‏ ٢٧:‏٥