بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

پرسیاری ٧

پرسیاری ٧: پە‌رتووکی پیرۆز سە‌بارە‌ت بە‌م سە‌ردە‌مە‌ی ئێمە چی پێشبینی کردووە؟‏

پرسیاری ٧: پە‌رتووکی پیرۆز سە‌بارە‌ت بە‌م سە‌ردە‌مە‌ی ئێمە چی پێشبینی کردووە؟‏

‏«چونکە نە‌تە‌وە لە نە‌تە‌وە ڕاست دە‌بێتە‌وە و شانشین لە شانشین.‏.‏.‏ بە‌ڵام ئە‌مانە هە‌مووی سە‌رە‌تای ژانە‌کانە».‏

مە‌تتا ٢٤:‏٧،‏ ٨

‏«زۆر پێغە‌مبە‌ری درۆزن دە‌ردە‌کە‌ون،‏ زۆر کە‌س هە‌ڵدە‌خە‌ڵە‌تێنن.‏ ئینجا کە گوناه بڵاوبووە‌وە،‏ خۆشە‌ویستی لە دڵی زۆر کە‌س سارد دە‌بێتە‌وە».‏

مە‌تتا ٢٤:‏١١،‏ ١٢

‏«کاتێ باس و هە‌واڵی جە‌نگ دە‌بیستن مە‌ترسن،‏ ئە‌مە دە‌بێ ڕووبدات،‏ بە‌ڵام جارێ کۆتایی نییە».‏

مە‌رقۆس ١٣:‏٧

‏«لە زۆر شوێن بوومە‌لە‌رزە‌ی گە‌ورە و برسیێتی و دە‌رد دە‌بێت،‏ ترس و نیشانە‌ی گە‌ورە‌ش لە‌ئاسماندا دە‌بێت».‏

لۆقا ٢١:‏١١

‏«شتێکی تر هە‌یە بیزانە،‏ کاتێکی ناخۆش و خراپ دێت لە ڕۆژانی دواییدا،‏ خە‌ڵکی خۆیان خۆش‌دە‌وێ،‏ پارە‌یان خۆش‌دە‌وێ،‏ لووت‌بە‌رز دە‌بن،‏ شانازی بە خۆیان دە‌کە‌ن،‏ جنێو دە‌دە‌ن،‏ گوێڕایە‌ڵی دایک و باوک نابن،‏ هیچیان لە‌بە‌ر چاو نابێت،‏ گڵاون،‏ بێ بە‌زە‌یی دە‌بن،‏ لە‌یە‌کتر خۆش نابن،‏ قسە دروست دە‌کە‌ن،‏ بە‌ڕە‌ڵلا دە‌بن،‏ دڕە‌ندە‌ن،‏ حە‌ز لە چاکە ناکە‌ن،‏ ئە‌وانە ناپاکن،‏ سە‌رە‌ڕۆن،‏ لووت بە‌رزی کوێری کردوون،‏ ڕابواردنیان بە‌لاوە باشترە لە خۆشە‌ویستی خودا،‏ بە ڕوالە‌ت لە خواترس دیارن،‏ بە‌ڵام هێزو ناوە‌ڕۆکی خودا خواترسی ڕە‌ت دە‌کە‌نە‌وە،‏ جا لە‌و کە‌سانە دوور بکە‌ونە‌وە».‏

٢ تیمۆساوس ٣:‏١-‏٥