پەیامی پەرتووکی پیرۆز—چاو پێخشانێك
١ یەهوە ئادەمو حەوای ئافراند بۆئەوەی ئەوان بۆ هەمیشە لەبەهەشت بژین. شەیتان بوختانی بەناوی خوداوە کردو مافی فەرمانڕەواییکردنی خودای خستە ژێر گومانەوە. ئادەمو حەوا بەشداری شەیتانیان لە یاخیبووندا کرد، گوناهو مردنیان بۆ خۆیانو نەوەکانیان هێنا.
٢ یەهوە سزای یاخیبووانی داو بەڵێنیدا کە ڕزگارکەر یان نەوەکە، سەرهەڵدەدا، ئەوەی کە شەیتان لەناودەباتو ئاکامی یاخیبوونو گوناه پوچەڵ دەکاتەوە.
٣ یەهوە بەڵێنی بە ئیبراهیمو داود دا کە ئەوان دەبنە بابە گەورەی نەوەکە یاخود دەستنیشانکراوەکە، ئەوەی کە بۆ هەمیشە وەك پادشا فەرمانڕەوایی دەکات.
٤ یەهوە پێغەمبەرانی سروشکرد تا پێشبینی بکەن کە دەستنیشانکراوەکە چارەسەری گوناهو مردن دەکات. عیسای مەسیح لەگەڵ هاوفەرمانڕەوایانی وەك پادشایەك فەرمانڕەوایەتی پادشاهێتی خودا دەکات ئەوەی کە کۆتایی بە جەنگەکانو نەخۆشییەکانو تەنانەت مردنیش دەهێنێ.
٥ یەهوە ڕۆڵەکەی خۆی بۆ زەوی دەنێرێو عیسای مەسیح وەك دەستنیشانکراوەکە دەناسێنێت. عیسای مەسیح مزگێنی پادشاهێتی خودا دەداتو گیانی خۆی وەك قوربانی پێشکەش دەکات. یەهوە ئەوی وەك کەسێکی ڕۆحی زیندوو کردەوە.
٦ یەهوە ڕۆڵەکەی دەخاتە سەر تەختی پادشاهێتی لە ئاسمان، ئەمە نیشانەیەکە بۆ سەرەتای دەستپێکردنی ڕۆژانی دوایی ئەم زەمانە. عیسای مەسیح ڕێنمایی بەدواکەوتوانی دەدا کە لەسەر زەوی دەژین لەکاتێکدا کە مزگێنی پادشاهێتی خودا لە هەموو زەوی دەکەن.
٧ یەهوە ئەرکی بەڕۆڵەکەی سپارد تا وەك پادشا فەرمانڕەوایەتی زەوی بکات. پادشاهێتییەکە هەموو فەرمانڕەوایە بەدکارەکان لەناودەبات، بەهەشت سەقامگیر دەکاتو مرۆڤی باوەڕدار بەرەو تەواوی دەهێنێ. پشتیوانی لە مافی ڕەوای فەرمانڕەواییکردنی یەهوە دەکاتو ناویشی بۆ هەمیشە پیرۆز دەکات.