چێژ لە ژیانی خێزانی وەرگرن
چێژ لە ژیانی خێزانی وەرگرن
ئایا خێزانەکان دەتوانن بەڕاستی بەختەوەربن؟
ئەمە چۆن دێتەدی؟
ئایا ئێوە هیچ خێزانێکی یەکگرتوو و بەختەوەر دەناسن وەك ئەوانەی لەم نامیلکەیەدا دەبینرێن؟ خێزان لە هەموو شوێنێکی دونیادا تێکدەچێت و جیابوونەوە ڕوودەدات. تەڵاق، مەترسی لەدەستدانی کار، کێشەی ئەو دایك و باوکانەی کە جیابوونەتەوە و بەتەنیا منداڵ بەخێودەکەن، بێ ورەیی و نائومێدی—هەموو بەشداری دەکەن لە ئاڵۆزکردنی کێشەکەدا. پسپۆرێك لە بواری ژیانی خێزانیدا بەم جۆرە داخی خۆی دەربڕیوە: «لەم کاتەدا، پێشبینی کردنەکانی هەڵوەشاندنی خێزان لەلای هەمووان ئاشنا بووە.»
بۆچی لەم ڕۆژانەدا خێزان تووشی ئەو هەموو گیروگرفتە سەختانە دەبێت؟ چۆن دەتوانین چێژ لە ژیانی خێزانی وەرگرین؟
خێزان چۆن دروست بوو؟
بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە، پێویستە کە سەرچاوەی ژن و مێردایەتی و خێزان بزانین. چونکە ئەگەر سەرچاوەیەکیان هەبێت—ئەفراندەر (خالق)—،ئەودەمە دەبێت ئەندامانی خێزان بەدوای ڕێنمایی ئەودا بگەڕێن، چونکە بێگومان ئەو باشترین ڕێگە دەزانێت، کە چۆن ئێمە دەتوانین ئەوپەڕی چێژ لە ژیانی خێزانی وەرگرین.
جێی سەرنجە، زۆر کەس باوەڕیان وایە کە ڕێکخستنی خێزان سەرچاوە یاخود دامەزرێنەری نییە. کەشکۆڵی زانیاری (ئینسایکلۆپیدیا ئەمێریکانا) دەڵێت: «هەندێك لە زانایان سەرچاوەی ژن و مێردایەتی دەگەڕێننەوە بۆ جووت بوونی ئاژەڵان، کە زیندەوەری خواروی مرۆڤن.» بەڵام عیسای مەسیح باسی ئەفراندنی ژن و پیاوی کردووە. وەك سەرچاوەیەك، ئاماژەی کرد بۆ نوسراوە کۆنەکانی پەرتوکی پیرۆز و ووتی: «ئەوەی خودا بەیەکی گەیاندووە مرۆڤ جیای ناکاتەوە.»—مەتتا ١٩:٤-٦.
کەواتە عیسای مەسیح ڕاستە. خودایەکی زیرەك یەکەمین دوو مرۆڤی ئەفراند و ژیانێکی خێزانی بەختەوەری بۆ ڕێکخستن. خودا یەکەمین دوو مرۆڤی ئەفەسۆس ٥:٣١) واتا، ئایا کێشەکانی خێزان لەم سەردەمەدا، لە ئەنجامی هەوڵدان نییە بۆ جۆرە ژیانێك، کە دوورە لەو پێوەرانەی ئەفراندەر دایڕشتووە لە ووشەکەیدا، پەرتوکی پیرۆز؟
بەیەكگەیاند وەکو ژن و مێردێك و فەرمووی کە پیاو «لەگەڵ ژنەکەی یەكدەگرێ، ئەوسا هەردووکیان دەبن بە یەك لەش.» (ڕێگەی سەرکەوتن کامەیە؟
بێگومان هەروەك ئاگادارن، دونیای هاوچەرخ هاندەری خۆپەرستی و بەدیهێنانی مەرامە تایبەتیەکانە. پسپۆرێکی دارایی بە خوێندکارانی دواپۆلی کۆلیژێکی ئەمێریکی ووت «چاوبرسێتی دروستە. دەتوانیت چاوبرسیبیت و لە هەمان کاتیشدا هەستێکی باشت بەرامبەر بەخۆت هەبێت.» بەڵام ڕاکردن بەدوای دەستکەوتە ماددیەکاندا مرۆڤ بەرەو سەرکەوتن
نابات. لەڕاستیدا، ماددیەتی یەکێکە لە گەورەترین هەڕەشەکان بۆ سەر ژیانی خێزانی، چونکە ڕێ لە پەیوەندیە مرۆییەکان دەگرێت و کات و پارە لەدەست خەڵکی دەدات. بەپێچەوانەی ئەمەوە، سەرنج بدەن کە چۆن تەنها دوو لە پەندەکانی پەرتوکی پیرۆز یارمەتیمان دەدەن کە ببینین چی گرنگە بۆ بەختەوەریمان.«سەوزە بخۆیت لەگەڵ کەسانێکدا کە خۆشتدەوێن باشترە لە خواردنی چاکترین گۆشت لە شوێنێکی پڕ لە ڕق و قین.»
«نانە وشکە بخۆیت لەگەڵ ئاشتی دەروونیدا باشترە لە خواردنی چێشتێکی چەور لە ماڵێکی پڕ لە ئاژاوە.»
پەندی سولەیمان ١٥:١٧؛ ١٧:١، وەرگێڕانی ئینگلیزی ئەمڕۆ.
دوو پەندی کاریگەرن، وانییە؟ بیهێننە بەرچاوتان جیهان چەند جیاواز دەبێت ئەگەر هەموو خێزانێك ئەم جۆرە بۆچوونەی هەبێت! هەروەها پەرتوکی پیرۆز ڕێنمایی بەنرخمان دەخاتە بەردەست کە چۆن دەبێت ئەندامانی خێزان لەگەڵ یەکتردا هەڵسوکەوت بکەن. سەرنج بدەنە چەند ڕێنماییەك کە پەرتوکی پیرۆز دەیانخاتە بەردەست.
پیاوان: ‹پێویستە لەسەرتان ژنی خۆتان خۆشبوێ، وەك لەشی خۆتان خۆشدەوێ.›—ئەفەسۆس ٥:٢٨-٣٠.
ساکارە، بەڵام زۆر یارمەتیدەرە! هەروەها پەرتوکی پیرۆز ڕێنمایی پیاو دەکات کە ‹ڕێز لە ژنەکەی بگرێت›. (١ پەترۆس ٣:٧) ئەوەش لە ڕێگەی بایەخ پێدانێکی تایبەتیەوە بە هاوسەرەکەی، بە هەڵسوکەوتی نەرم و پڕ لە خۆشەویستی، بە لێتێگەیشتنی و بە دڵنیایی کردنی. بە گوێلێگرتنی و گرنگیپێدان بە بیر و بۆچوونی. (بەراوردی بکەن لەگەڵ پێکهینان [١ موسا] ٢١:١٢.) ئایا ئێوەش لاتان وانییە کە هەموو خێزانێك سوودمەند دەبێت ئەگەر پیاو بە بایەخەوە لەگەڵ ژنەکەیدا هەڵسوکەوت بکات، هەر بە هەمان شێوەی کە خۆی دەیەوێت هەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکرێت؟—مەتتا ٧:١٢.
ژنان: ‹دەبێت ڕێزی مێردەکانیان بگرن.›—ژنیش بەشداری دەکات لە بەختەوەرکردنی خێزاندا بە یارمەتیدانی مێردەکەی بۆ بەئەنجامدانی ئەرك و بەرپرسیاریە قورسەکانی سەرشانی. ئەمەش مەبەستی خودا بوو کاتێ ژنی ئەفراند بۆ ئەوەی ببێت «بە یارمەتیدەر و تەواوکەرێك بۆ پیاو.» (پێکهینان [١ موسا] ٢:١٨) ئایا دەتوانن ئەو بەرەکەتەی کە لە ژیانی خێزانیدا دەبێت بهێننە بەرچاوتان، کاتێ ژن ڕێز لە مێردەکەی دەگرێت بە پشتگیری کردنی بڕیارەکانی و هاوکاری کردنی بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی خێزان؟
هاوسەران: ‹ژن و مێرد دەبێت بە پاکی بمێننەوە بەرامبەر یەکتری.›—عیبرانیەکان ١٣:٤.
ئەگەر ژن و مێرد پاك بن بەرامبەر یەکتری، ئەوە بێگومان ژیانی خێزانی سوودمەند دەبێت. داوێنپیسی خێزان تێکدەدات. (پەندی سولەیمان ٦:٢٧-٢٩، ٣٢) لەبەر ئەوە، پەرتوکی پیرۆز زیرەکانە هانی پیاو دەدات: «بەختەوەربە لەگەڵ ژنەکەی خۆتدا و دڵشادبە بەو کچەی کە مارەت کرد . . . بۆچی خۆشەویستی خۆت دەبەخشیت بە ئافرەتێکی تر؟»—پەندی سولەیمان ٥:١٨-٢٠.
دایك و باوکان: «[منداڵەکانتان] پەروەردەکەن و ڕایانهێنن لەسەر ئەو ڕێیەی کە دەبێت پێیدا بڕۆن.»—پەندی سولەیمان ٢٢:٦.
کاتێك دایکان و باوکان کات بۆ منداڵەکانیان تەرخان دەکەن و بایەخیان پێدەدەن، بێگومان ژیانی خێزانی چاکتر دەبێت. لەبەر ئەوە، پەرتوکی پیرۆز هانی دایکان و باوکان دەدات منداڵەکانیان فێری بنەما ڕاست و دروستەکان بکەن «کاتێ لە ماڵەوە دادەنیشن و کاتێ دەڕۆن بە ڕێوە و کاتێ دەخەون و کاتێ هەڵدەستن.» (تەثنیە [٥ موسا] ١١:١٩) هەروەها پەرتوکی پیرۆز دەفەرموێت کە دایکان و باوکان دەبێت خۆشەویستی خۆیان پیشان بدەن بۆ منداڵەکانیان لە ڕێگەی تەمێکردنیانەوە.—ئەفەسۆس ٦:٤.
منداڵان: «ئەی منداڵان گوێڕایەڵی دایك و باوکتان بن لە خوداوەند.»—ئەفەسۆس ٦:١.
ڕاستە، لەم جیهانە پڕ لە تاوانەدا، ئاسان نییە گوێڕایەڵی دایك و باوکتان بن. بەڵام، ئایا پێتان وانییە کە زیرەکی لەوەدایە فەرمایشتەکانی دامەزرێنەری خێزان جێبەجێ بکەن؟ ئەو باشترین ڕێگە دەزانێت بۆ ئەوەی ژیانی خێزانیمان بەختەوەرتربێت. کەواتە، هەموو هەوڵتان بەکاربهێنن بۆ گوێڕایەڵی کردنی دایك و باوکتان. سووربن لەسەر دوورکەوتنەوە لە هەموو جۆرە ڕاکێشانێکی ئەم جیهانە بۆ کردنی کاری خراپ.—پەندی سولەیمان ١:١٠-١٩.
٢ پەترۆس ٣:١٣؛ بینین ٢١:٣، ٤) لەبەر ئەوە بیکەنە نەریتێکی خێزانی کە پەرتوکی پیرۆز پێکەوە بخوێننەوە! ملیۆنەها خێزان لە سەرانسەری جیهاندا سوودی ڕاستەقینەیان لە ڕێنماییەکانی نامیلکەی خودا چی لە ئێمە داوا دەکات وەرگرتووە.
چەندە ئەندامانی خێزان پەیڕەوی ڕاوێژەکانی پەرتوکی پیرۆزبن، ئەوەندە ژیانی خێزانی سوودمەندتر دەبێت. وە خێزان نەك تەنها لەم کاتەدا لە ژیانێکی باشتر چێژ وەردەگرێت، بەڵکو هیوای دواڕۆژێکی زۆر خۆشی دەبێت لەو جیهانە نوێیەی کە خودا بەڵێنی پێداوین تیایدا بژین. (ئەو ئایەتانەی لەم بڵاوکراوەیەدا بەدی دەکرێن لە پەیمانی نوێی ئینجیلی پیرۆزەوە بە زمانی کوردی (شێوەی سۆرانی) چاپی ١٩٩٩، و ئایەتەکانی تەورات و زەبوریش لە چاپی ئینگلیزی «وەرگێڕانی جیهانی نوێ»وە وەرگیراون.