بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

ئێوە پێویستە چی بکە‌ن؟‏

ئێوە پێویستە چی بکە‌ن؟‏

ئێوە پێویستە چی بکە‌ن؟‏

٥٠ ئایا دە‌تانە‌وێت لە‌و بە‌هە‌شتە جوانە‌دا بە‌هە‌میشە‌یی بژین؟‏

کە‌واتە پێویستە زۆرتر لە‌بارە‌ی فە‌رموودە‌کانی خوداوە فێربن.‏ هە‌وڵ بدە‌ن فێری خوێندنە‌وە‌ی پە‌رتوکی پیرۆز بن.‏‏—‏یۆحە‌ننا ١٧:‏٣؛‏ بینین ١:‏٣

٥١ دە‌ربارە‌ی عیسا زۆرتر فێر بن.‏ ‏—‏تە‌ثنیە (‏٥ موسا)‏ ١٨:‏١٨،‏ ١٩؛‏ یۆحە‌ننا ٣:‏١٦؛‏ کرداری نێرراوان ٣:‏١٩-‏٢٣

٥٢ هە‌وڵ بدە‌ن کە تە‌نها کردە‌وە‌ی چاك بکە‌ن و گوێڕایە‌ڵی یە‌هوە بن.‏ ‏—‏ڕۆما ٦:‏١٧،‏ ١٨،‏ ٢٢

٥٣ لە‌یادتان بێت،‏ یە‌هوە دە‌فە‌رموێت کە ئێمە نابێت کە‌س بکوژین.‏‏—‏دە‌رچوون (‏٢ موسا)‏ ٢٠:‏١٣؛‏ ١ یۆحە‌ننا ٣:‏١١،‏ ١٢

٥٤ نابێت ئە‌و شتانە بۆ خۆمان بە‌رین کە کە‌سانی تر خاوە‌نین.‏ ‏—‏دە‌رچوون (‏٢ موسا)‏ ٢٠:‏١٥؛‏ ئە‌فە‌سۆس ٤:‏٢٨

٥٥ پیاو نابێت لە‌گە‌ڵ ئافرە‌تێکدا بژی و بنوێت ئە‌گە‌ر ژنی خۆی نە‌بێت.‏ ‏—‏دە‌رچوون (‏٢ موسا)‏ ٢٠:‏١٤،‏ ١٧؛‏ ١ تە‌سالۆنیکی ٤:‏٣

٥٦ ئایا لە بیرتانە،‏ خودا ڕێگە‌یداوە بە پیاو چە‌ند ژن بخوازێت؟‏ پیاو دە‌بێت چە‌ند لە‌گە‌ڵ ژنە‌کە‌ی خۆیدا بمێنێتە‌وە؟‏ ‏—‏پێکهێنان (‏١ موسا)‏ ٢:‏٢٢،‏ ٢٤؛‏ مە‌تتا ١٩:‏٥،‏ ٦؛‏ ١ کۆرنسۆس ٧:‏٢،‏ ١٠،‏ ١١

٥٧ هە‌روە‌ها،‏ لە‌یادتان بێت،‏ کە ئێمە دە‌بێت تە‌نها یە‌هوە بپە‌رستین.‏ ‏—‏مە‌تتا ٤:‏١٠؛‏ ١ کۆرنسۆس ٨:‏٦

٥٨ پە‌یکە‌ر و وێنە ناتوانن یارمە‌تیمان بدە‌ن.‏ بۆچی؟‏ ‏—‏١ کۆرنسۆس ٨:‏٤

ئایا هە‌بوونی پە‌یکە‌ر شتێکی باشە؟‏ ‏—‏تە‌ثنیە (‏٥ موسا)‏ ٢٧:‏١٥؛‏ ١ یۆحە‌ننا ٥:‏٢١

٥٩ بۆچی نوشتە کردن و بە‌کارهێنانی،‏ جادوگە‌ری و فاڵچێتی،‏ کاری خراپن؟‏‏—‏تە‌ثنیە (‏٥ موسا)‏ ١٨:‏١٠-‏١٣؛‏ بینین ٢١:‏٨

٦٠ فریشتە بە‌دکارە‌کان یان جنۆکە‌کان لە خودا یاخی بوون.‏ ئە‌وان فاڵچی و بە‌خت-‏خوێنە‌ر بە‌کار دە‌هێنن بۆ لادانی مرۆڤ لە ڕێی ڕاست.‏ ‏—‏کاری نێرراوە‌کان ١٦:‏١٦

٦١ ئێمە دە‌بێت نوێژ بۆ خودا بکە‌ین.‏ نوێژکردن واتای ئاخاوتنە لە‌گە‌ڵ خودا،‏ بۆ ئە‌وە‌ی پێی بڵێین کە دە‌مانە‌وێت خزمە‌تی بکە‌ین و داوای یارمە‌تی لێ بکە‌ین.‏ ‏—‏فیلیپی ٤:‏٦،‏ ٧

٦٢ ئێمە دە‌بێت گوێڕایە‌ڵی عیسا بین و باوە‌ڕمان پێی هە‌بێت.‏‏—‏عیبرانیە‌کان ٥:‏٩؛‏ یۆحە‌ننا ٣:‏١٦

٦٣ لە‌یادتان بێت کە ئە‌و مرد بۆ ئە‌وە‌ی ئێمە ڕزگار بکات.‏ ‏—‏ڕۆما ٥:‏٨

٦٤ ئە‌وە‌تان لە‌یادبێت کە عیسا پادشای نە‌بینراومانە.‏ ئێمە دە‌بێت گوێڕایە‌ڵی بین.‏ ‏—‏فیلیپی ٢:‏٩-‏١١؛‏ بینین ١٩:‏١٦

٦٥ عیسا فە‌رمووی ئە‌و شتە چاکانە‌ی کە ئێوە فێری دە‌بن پێویستە بۆ کە‌سانی تریشی باس بکە‌ن،‏ وە ئە‌و کە‌سانە‌ی کە دە‌یانە‌وێت خزمە‌تی خودا بکە‌ن دە‌بێت لە ئاو هە‌ڵکێشرێن.‏ ‏—‏مە‌تتا ٢٨:‏١٩،‏ ٢٠؛‏ یۆحە‌ننا ٤:‏٧-‏١٥

٦٦ بە‌و جۆرە دە‌توانن لە‌گە‌ڵ هاوڕێکانتاندا لە‌بارە‌ی ئە‌م شتە چاکانە‌وە بدوێن.‏ ‏—‏مە‌تتا ١٠:‏٣٢

٦٧ ئە‌گە‌ر بە‌باشی فێری خوێندنە‌وە‌بن،‏ ئە‌و کاتە زۆر شت فێردە‌بن و توانای ئە‌وە‌تان دە‌بێت یارمە‌تی کە‌سانی تر بە شێوە‌یە‌کی باشتر بدە‌ن.‏‏—‏٢ تیمۆساوس ٢:‏١٥

٦٨ هە‌روە‌ها عیسا منداڵە بچکۆلە‌کانی فێرکرد کە گوێڕایە‌ڵی خودابن.‏ ئە‌و هە‌رگیز وا سە‌رقاڵ نە‌بوو کە نە‌توانێت لە‌گە‌ڵیاندا بدوێت.‏ ‏—‏مە‌تتا ١٩:‏١٣-‏١٥

٦٩ باوك و دایکان دە‌بێت هە‌میشە منداڵە‌کانیان فێری گوێڕایە‌ڵی و خۆشە‌ویستی خودا بکە‌ن.‏ ‏—‏تە‌ثنیە (‏٥ موسا)‏ ٦:‏٦،‏ ٧؛‏ پە‌ندی سولە‌یمان ٦:‏٢٠-‏٢٢؛‏ ئە‌فە‌سۆس ٦:‏٤

٧٠ چە‌ندە‌ها کە‌نیسە و ئاینی جۆراوجۆر هە‌ن.‏ زۆربە‌ی فێرکردنە‌کانیان لە پە‌رتوکی پیرۆزە‌وە نی‌یە.‏ یە‌هوە دە‌فە‌رموێت ئە‌و ئاینانە بە‌جێ بهێڵین کە ڕاستی فێری مرۆڤ ناکە‌ن.‏ ‏—‏بینین ١٨:‏٤؛‏ یۆحە‌ننا ٤:‏٢٣،‏ ٢٤

٧١ یە‌هوە گە‌لێکی تایبە‌تی خۆی لە‌سە‌ر زە‌وی هە‌یە کە دە‌توانن یارمە‌تیتان بدە‌ن زۆرتر لە‌بارە‌ی ئە‌وە‌وە فێربن.‏ ئایا دە‌زانن کێن؟‏ ‏—‏کرداری نێرراوان ١٥:‏١٤؛‏ ڕۆما ١٠:‏١٤،‏ ١٥

٧٢ ئە‌وانە شاهیدانی یە‌هوە‌ن.‏ ئە‌وان ئاشتیان لە‌نێوان خۆیاندا هە‌یە.‏ ئایا دە‌زانن بۆ؟‏ چونکە یە‌کتریان خۆشدە‌وێت.‏ ‏—‏ئە‌شعیا ٤٣:‏١٠-‏١٢؛‏ یۆحە‌ننا ١٣:‏٣٤،‏ ٣٥

٧٣ هە‌روە‌ها ئە‌وانە لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی یە‌هوە‌یان خۆشدە‌وێت،‏ لە ئاو هە‌ڵکێشراون.‏ بە‌م جۆرە ئاشکرا دە‌ریدە‌خە‌ن کە ڕێگە‌ی خراپی ژیانیان بە‌جێ هێشت و دە‌یانە‌وێت ژیانیان بۆ خزمە‌تی یە‌هوە تە‌رخان بکە‌ن.‏ ‏—‏کرداری نێرراوان ٢:‏٤١

٧٤ شاهیدانی یە‌هوە هیوادارن لە بە‌هە‌شتە نوێ‌یە جوانە‌کە‌دا بژین.‏ ‏—‏زە‌بور ٣٧:‏٩-‏١١،‏ ٢٩

جا ئێوە پێویستە چی بکە‌ن تا بتوانن لە‌وێ لە‌گە‌ڵیاندا بژین؟‏ ‏—‏یاقوب ١:‏٢٢،‏ ٢٥؛‏ ٢:‏٢٠-‏٢٦

٧٥ لە‌گە‌ڵیاندا فێری خزمە‌ت کردنی یە‌هوە بن.‏ ئە‌وان یە‌هوە و عیسای مە‌سیحیان خۆشدە‌وێت و گوێڕایە‌ڵیانن.‏ ئایا ئێوە‌ش ئە‌وانتان خۆشدە‌وێت؟‏ ئایا حە‌زدە‌کە‌ن یارمە‌تی کە‌سانی تر بدە‌ن بۆ ئە‌وە‌ی لە‌بارە‌ی خوداوە شت فێربن؟‏ ‏—‏یۆحە‌ننا ٦:‏٤٥-‏٤٧

٧٦ یە‌هوە و عیسای مە‌سیح ئێوە‌یان خۆشدە‌وێت وە دە‌یانە‌وێت ئێوە بە‌هە‌میشە‌یی لە بە‌هە‌شتدا بژین.‏ ‏—‏یۆحە‌ننا ٣:‏١٦

ئە‌وە‌ی ئێوە فێری بوون بە تێبینی کردنی وێنە‌کان و زانیاریە‌کانی ناو ئە‌م نامیلکە‌یە بێ گومان ئە‌و ئارە‌زووە‌ی لا دروست کردوون کە بتانە‌وێت چێژ لە ژیانی هە‌میشە‌یی سە‌ر زە‌وی وە‌ربگرن.‏ وە ئە‌گە‌ر حە‌ز دە‌کە‌ن لە‌بارە‌ی ئە‌م بابە‌تە‌وە زۆرتر فێربن،‏ ئە‌وا ئێمە بە‌باشی دە‌زانین کە پە‌یوە‌ندی بە یە‌کێك لە شاهیدانی یە‌هوە‌ی نزیکی خۆتانە‌وە بکە‌ن .‏ یاخود،‏ دە‌توانن خۆتان نامە‌یە‌ك بنووسن،‏ یان کە‌سێکی دی نامە‌یە‌کتان بۆ بنووسێت،‏ بۆ نزیکترین نووسینگە لە شوێنی دانیشتنتانە‌وە،‏ هە‌روە‌کو لە لیستی ئە‌درە‌سە‌کاندا ڕوون کراوە‌تە‌وە لە لاپە‌ڕە‌ی دووە‌می ئە‌م نامیلکە‌یە‌دا.‏