خودا جیهانێکی بەدکار لەناو دەبات
خودا جیهانێکی بەدکار لەناو دەبات
١٨ نەوەی ئادەم زۆر بوون. ئەوانیش زۆر بەدکار بوون. خودا بڕیاریدا لەناویان بدات. —پێکهێنان (١ موسا) ٦:١، ٥، ٧
١٩ بەڵام لەو کاتەدا پیاوچاکێك هەبوو ناوی نوح بوو. —پێکهێنان (١ موسا) ٦:٨، ٩
یەهوەی خودا فەرمانی پێدا کە بەلەمێکی زۆر گەورە دروست بکات بۆ ئەوەی خۆی و خێزانەکەی تیایدا ڕزگار بن کاتێ کە مرۆڤە بەدکارەکان لەناودەبرێن. ئەو بەلەمە لە شێوەی سندوقێکی گەورە دروست کرا. ناوی نرا کەشتی. —پێکهێنان (١ موسا) ٦:١٣، ١٤
پێکهێنان (١ موسا) ٦:١٩-٢١
٢٠ ئاژەڵێکی زۆریان بردە ناو کەشتیەکەوە.—٢١ یەهوەی خودا بارانێکی زۆری باراند. هەموو مرۆڤە بەدکارەکان مردن. تەنها ئەوانەی لەناو کەشتیەکەدا بوون ڕزگاریان بوو. ئایا دەزانن بۆ؟—پێکهێنان (١ موسا) ٦:١٧؛ ٧:١١، ١٢،٢١؛ ١ پەترۆس ٣:١٠-١٢