بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

چۆن ئێمە لە گوناه و مردن ڕزگار دە‌کرێین

چۆن ئێمە لە گوناه و مردن ڕزگار دە‌کرێین

چۆن ئێمە لە گوناه و مردن ڕزگار دە‌کرێین

٣٥ ئایا لە‌بیرتانە کە ئادە‌م،‏ یە‌کە‌مین پیاو،‏ گوناهی کرد؟‏ بە‌وە ژیانی خۆی و بە‌هە‌شتیشی لە‌دە‌ست دا.‏ ئێمە‌ش هە‌موو دە‌مرین،‏ چونکە نە‌وە‌ی ئە‌وین.‏ ‏—‏ڕۆما ٥:‏١٢؛‏ ٣:‏٢٣

٣٦ ئێمە دە‌توانین ئە‌و ژیانە ڕاست و تە‌واوە جارێکی تر بە‌دە‌ست بهێنینە‌وە،‏ ئە‌گە‌ر پیاوێکی تری ڕاست و تە‌واو ژیانی خۆی پێشکە‌ش بکات لە پێناوماندا،‏ یاخود بە‌خۆ کردنە قوربانی،‏ ئێمە لە مە‌رگٔ بکڕێتە‌وە.‏ ‏—‏١ کۆرنسۆس ١٥:‏٤٥؛‏ ڕۆما ٥:‏١٩،‏ ٢١

٣٧ عیسا کوڕی خودا بوو.‏ پیاوێکی ڕاست و تە‌واو بوو.‏ هیچ گوناهێکی نە‌کرد.‏ ‏—‏عیبرانیە‌کان ٥:‏٩؛‏ ٧:‏٢٦

٣٨ ڕێگە‌ی بە‌وە‌دا بە‌دە‌ستی کە‌سانێك بکوژرێت کە خودایان خۆشنە‌دە‌ویست ‏—‏کرداری نێرراوان ٢:‏٢٣

ئە‌م کارە خۆبە‌خت کردنێك بوو لە پێناوی ئێمە‌دا.‏ ‏—‏١ تیمۆساوس ٢:‏٦

٣٩ عیسا لە گۆڕێکی داتاشراوی ناو ئە‌شکە‌وتێکدا نێژرا.‏ سێ ڕۆژ بە مردوویە‌تی مایە‌وە.‏ پاشان خودا هە‌ڵیساندە‌وە.‏‏—‏کرداری نێرراوان ٢:‏٢٤

٤٠ ئە‌و گە‌ڕایە‌وە بۆ ئاسمان.‏ ئێستا دە‌توانێت داوای یارمە‌تی بکات لە خودا بۆ گوێڕایە‌ڵە‌کانی.‏ ‏—‏عیبرانیە‌کان ٩:‏٢٤؛‏ ١ یۆحە‌ننا ٢:‏١،‏ ٢