کێ ئێوەی دروست کردووە؟
کێ ئێوەی دروست کردووە؟
١ خودا ئاسمان و زەوی دروست کردووە.—پێکهێنان (١ موسا) ١:١
٢ خودا ناوێکی هەیە. ناوی یەهوەیە.—زەبور ٨٣:١٨
یەهوە لە ئاسماندا دەژی. ئەو ڕوحە (گیانە). ئێوە ناتوانن بیبینن.—ئەشعیا ٦٦:١؛ یۆحەننا ١:١٨؛ ٤:٢٤
٣ یەهوەی خودا فریشتەی زۆری لە ئاسماندا دروست کردووە. ئەوانیش ڕوحن (گیانن). هەموویان فریشتەی باش بوون. هەندێ جار لە ڕابوردوودا بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بتوانن بیانبینن، ئەو ریشتانە شێوەی مرۆڤیان وەردەگرت.—عیبرانیەکان ١:٧
٤ یەهوە زۆر لە کۆنەوە بەر لە دروست کردنی مرۆڤ، ئاژەڵی دروست کرد.—٥ یەهوە پیاوێکی دروست کرد ناوی ئادەم بوو، ژنەکەی ناوی حەوا بوو.—پێکهێنان (١ موسا) ١:٢٧
خودا خستیانیە باخێکی جوانەوە، واتە بەهەشت. تەنها یەك ژنی بۆ ئادەم دروست کرد. پیاو دەبوو لەگەڵ تەنها یەك ژندا بمێنێتەوە.—پێکهێنان (١ موسا) ٢:٨، ٢١، ٢٢، ٢٤
٦ مرۆڤ ڕوحە (گیانە).—پێکهێنان (١ موسا) ٢:٧
٧ ئاژەڵیش ڕوحە (گیانە).—پێکهێنان (١ موسا) ١:٢٤