یەهوە ڕزگارکەرێکمان پێ دەبەخشێت
یەهوە ڕزگارکەرێکمان پێ دەبەخشێت
٢٩ یەکەمین کەسی ڕوحی کە خودا دروستی کرد، وەکو کوڕی نۆبەرەی خۆی وابوو.
خودا ئەوی زۆر خۆشدەوێت و بەکاری دەهێنێت بۆ لەناو بردنی مرۆڤە بەدکارەکان و ڕزگارکردنی گوێڕایەڵەکان. —یۆحەننا ٣:١٦، ٣٦
٣٠ یەهوە کوڕەکەی نارد بۆ سەر زەوی بۆ ئەوەی لەوێ وەك مرۆڤێك لەدایك بێت. ئەو ناوی نرا عیسا. دایکی ناوی مریەم بوو.—لوقا ١:٣٠-٣٥
٣١ کاتێ عیسا گەورە بوو زۆر شتی باشی فێری خەڵکی کرد. فێری کردن کە تەنها خودای ڕاستەقینە یەهوەیە. —مەرقۆس ١٢:٢٩، ٣٠
عیسا ووتی دەبێت تەنها یەهوە بپەرستین—مەتتا ٤:١٠؛ یۆحەننا ٤:٢٣، ٢٤
هەروەها خەڵکی دەربارەی پادشایەتی یەهوە فێر کرد.—لوقا ١٧:٢٠، ٢١
کرداری نێرراوان ١٠:٣٨؛ ١ پەترۆس ٢:٢١، ٢٢
٣٢ عیسا نەخۆشەکانی چاك کردەوە و زۆر کاری چاکی تری ئەنجامدا. هیچ کارێکی خراپی نەکرد—بەڵام ئەو چۆن ئێمە لە گوناه و مردن ڕزگار دەکات؟
٣٣ دەبوایە قوربانییەك پێشکەشی خودا بکات بۆ ئەوەی مرۆڤە چاکەکان ڕزگاریان بێت. لە ڕابوردوودا، خودا فەرمانی دابوو کە خەڵکی ئاژەڵ بکەن بەقوربانی لەبری کارە خراپەکانیان.—عیبرانیەکان ٧:٢٥، ٢٧
٣٤ عیسا ئاژەڵی نەکرد بە قوربانی. بەڵکو خۆی کرد بە قوربانی بۆ ئێمە. —مەتتا ٢٠:٢٨؛ عیبرانیەکان ١٠:١٢
ئایا دەزانن بۆ؟