بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

بە‌ش ٤

ئە‌وان گوێیان لە‌شە‌یتان گرت،‏ ئاکامی ئە‌مە چی بوو؟‏

ئە‌وان گوێیان لە‌شە‌یتان گرت،‏ ئاکامی ئە‌مە چی بوو؟‏

ئادە‌م‌و حە‌وا گوێیان لە خودا نە‌گرت‌و مردن (‏پە‌یدابوون ٣:‏٦،‏ ٢٣‏)‏.‏

حە‌وا گوێی لە مارە‌کە گرت‌و لە‌بە‌ری دارە‌کە‌ی خوارد.‏ لە‌دواییدا هە‌ندێکیشی بە ئادە‌م داو ئە‌ویش خواردی.‏

ئە‌و کارە‌ی ئە‌وان قە‌دە‌غە بوو،‏ ئە‌مە گوناە بوو کردیان.‏ ئیتر خودا لە بە‌هە‌شت دە‌ریکردن.‏

ژیان بۆ خۆیان و منداڵە‌کانیان دژوار بوو،‏ پیر بوون‌و مردن.‏ لە کاتی مردندا نە ڕۆح‌و نە هیچ شتێکی تر لە لە‌شی مرۆڤ دە‌رناچێ تا بۆ شوێنێکی تر بڕوات،‏ ئیتر بوونیان نە‌ما.‏

مردووان وە‌ك خۆڵ بێگیانن ‏(‏پە‌یدابوون ٣:‏١٩‏)‏.‏

ئێمە هە‌موومان دە‌مرین چونکە نە‌وە‌ی ئادە‌م‌و حە‌واین.‏ مردووان ناتوانن هیچ ببینن‌و ببیستن‌و هیچ شتێکیش بکە‌ن (‏کۆمکار ٩:‏٥،‏ ١٠‏)‏.‏

یە‌هوە نە‌یدە‌ویست مرۆڤ بمرێ.‏ بە‌م زووانە خودا مردووە‌کان زیندوو دە‌کاتە‌وە.‏ ئە‌گە‌ر ئە‌وکاتە ئە‌وان گوێڕایە‌ڵی خودا بن دە‌توانن بۆ هە‌میشە بژین.‏