بەش ٥
لافاوە مەزنەکەی نوح کێ گوێڕایەڵی خودا بوو؟ کێ نا؟
لەسەردەمی نوحدا زۆربەی خەڵکی هەرچی کاری خراپ بوو دەیانکرد (پەیدابوون ٦:٥).
ئادەمو حەوا منداڵیان بوو و ڕێژەی خەڵکی لەسەر زەوەی زۆربوو. لەسەردەمێکدا هەندێك لە فریشتەکان بەشداری یاخیبوونەکەی شەیتانیان کرد.
ئەوان هاتنە سەرزەویو خۆیان گۆڕی بە مرۆڤ تاکو بتوانن کچان بکەنە هاوسەری خۆیان. ئەو منداڵانەی کە لەو ژنانە لەدایك بوون، زەبەلاحو دڕندەو بەهێز بوون.
جیهان پڕ بوو لەو خەڵکانەی کە کاری خراپیان دەکرد. پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ «خراپەکاری مرۆڤ لەسەر زەوی زۆربووە، هەموو بیروبۆچوونەکانی دڵیشی تەنها بەلای خراپەیە، بەدرێژایی ڕۆژ».
پەیدابوون ٦:١٣، ١٤، ١٨، ١٩، ٢٢).
نوح گوێڕایەڵی خودا بوو کەشتییەکەی دروست کرد (نوح پیاوێکی چاك بوو، یەهوە بە نوحی فەرموو کە هەموو خەڵکە بەدکارەکان بەلافاوێکی مەزن لەناودەبات.
هەروەها خودا فەرمانی بەنوح دا کەشتییەکی گەورە دروستبکات تاکو لەگەڵ خۆی ئەندامانی بنەماڵەکەیو لە هەموو جۆرە ئاژەڵێك نێرومێیەك بخاتە ناو کەشتییەکەوە.
نوح خەڵکی لەهاتنی ئەو لافاوە مەزنە ئاگاداردەکردەوە، بەڵام ئەوان هیچ بایەخێکیان بە قسەکانی نەدەدا. هەندێکیان گاڵتەیان بەنوح دەکردو ئەوانی تریش ڕقیان لێ دەبووەوە.
کاتێك کەشتییەکە تەواو بوو، نوح ئاژەڵەکانی بردە ناوەوە.