بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

بە‌ش ٣

ژیان لە‌باخچە‌ی عە‌دە‌ن چۆن بوو؟‏

ژیان لە‌باخچە‌ی عە‌دە‌ن چۆن بوو؟‏

خودا زۆر شتی باشی بە ئادە‌م‌و حە‌وا بە‌خشی (‏پە‌یدابوون ١:‏٢٨‏)‏.‏

خودا یە‌کە‌م ژنی ئافراند کە حە‌وا بوو دواتر وە‌ك هاوسە‌رێك بە ئادە‌می بە‌خشی (‏پە‌یدابوون ٢:‏٢١،‏ ٢٢‏)‏.‏

ئە‌وان لە باخچە‌ی عە‌دە‌ن دە‌ژیان.‏ ئە‌و باخچە‌یە واتە بە‌هە‌شت،‏ شوێنێکی زۆر جوان بوو کە ڕووبارو ئاژە‌ڵ‌و درە‌خت و میوە‌ی خۆشی تێدابوو.‏

یە‌هوە لە‌گە‌ڵیان دە‌دواو شتی فێردە‌کردن.‏ ئە‌گە‌ر گوێیان لە‌خودا گرتبایە دە‌یانتوانی بۆ هە‌میشە لە‌سە‌ر زە‌وی واتە لە بە‌هە‌شتدا بژیانایا.‏

خودا ئە‌وانی بە‌لە‌ش‌و هۆشێکی تە‌واو ئافراندوو هیچ کە‌موکوڕییە‌کیان تێدا نە‌بوو.‏

خودا فە‌رمانی پێدابوون لە‌بە‌ری یە‌کێك لە‌دارە‌کان نە‌خۆن (‏پە‌یدابوون ٢:‏١٦،‏ ١٧‏)‏.‏

خودا درە‌ختێکی بە‌رداری ناو باخچە‌کە‌ی بە ئادە‌م‌و حە‌وا نیشانداو پێی فە‌رموون ئە‌گە‌ر لێیبخۆن دە‌مرن.‏

یە‌کێك لە‌فریشتە‌کان لە خودا هە‌ڵگە‌ڕایە‌وە.‏ ئە‌و فریشتە بە‌دکارە شە‌یتانی ئیبلیسە.‏

شە‌یتان نە‌یویست کە ئادە‌م‌و حە‌وا گوێڕایە‌ڵی خودا بن.‏ بە‌م جۆرە مارێکی بە‌کارهێنا تا بە حە‌وا بڵێ ئە‌گە‌ر ئە‌و لە‌بە‌ری دارە قە‌دە‌غە‌کراوە‌کە بخوات نامرێ،‏ بە‌ڵکو وە‌ك خودای لێدێت.‏ بێگومان ئە‌مە درۆ بوو (‏پە‌یدابوون ٣:‏١-‏٥‏)‏.‏