بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

وانە‌ی:‏ ١٢

چۆن دە‌توانی لە خودا نزیک بیتە‌وە؟‏

چۆن دە‌توانی لە خودا نزیک بیتە‌وە؟‏

١.‏ ئایا خودا گوێ لە ھە‌موو پاڕانە‌وە‌کان دە‌گرێ؟‏

خودا داوا لە ھە‌موو جۆرە مرۆڤێک دە‌کا لە ڕێگای پاڕانە‌وە لێی نزیک بێتە‌وە (‏زە‌بوور ٦٥:‏٢‏)‏.‏ سە‌رە‌ڕای ئە‌مە‌ش ئە‌و گوێ لە ھە‌موو پاڕانە‌وە‌یە‌ک ناگرێ و پە‌سە‌ندی ناکات.‏ بۆ نموونە،‏ گوێ لە پاڕانە‌وە‌ی پیاوێک ناگرێ کە لە ژنە‌کە‌ی دە‌دات (‏١ پە‌ترۆس ٣:‏٧‏)‏.‏ ھە‌روە‌ھا کاتێ ئیسرائیلییە‌کان وازیان لە بە‌دکاری نە‌دە‌ھێنا،‏ خودا پاڕانە‌وە‌کانی قە‌بوڵ نە‌دە‌کردن،‏ لێرە‌دا بۆمان دە‌ردە‌کە‌وێ کە پاڕانە‌وە شتێکی تایبە‌تە.‏ لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا خودا دە‌یە‌وێ گوێ لە ھە‌موو پارانە‌وە‌کان بگرێ تە‌نانە‌ت ھی گوناھبارانیش بە‌مە‌رجێ پە‌شیمان ببنە‌وە.‏—‏ئیشایا ١:‏١٥؛‏ ٥٥:‏٧ بخوێنە‌وە.‏

٢.‏ ئێمە دە‌بێ چۆن بپاڕێینە‌وە؟‏

پاڕانە‌وە بە‌شێکە لە خوداپە‌رستییە‌کە‌مان،‏ کە‌واتە ئێمە دە‌بێ تە‌نھا لە‌بە‌ر یە‌ھوە‌ی ئافە‌ریدگارمان بپاڕێینە‌وە (‏مە‌تتا ٤:‏١٠؛‏ ٦:‏٩‏)‏.‏ ھە‌روە‌ھا ئێستا کە ئێمە ناتە‌واوین،‏ دە‌بێ بە ناوی عیسای مە‌سیح بپاڕێینە‌وە چونکە ئە‌و لە پێناو گوناھە‌کانی ئێمە‌دا مرد (‏یۆحە‌ننا ١٤:‏٦‏)‏.‏ یە‌ھوە نایە‌وێ کە پاڕانە‌وە‌کانمان بێلە‌بە‌ر بڵێین یان لە سە‌ر کاغە‌ز بیانخوێنینە‌وە.‏ ئە‌و دە‌یە‌وێ کە ئێمە لە ناخی دڵمانە‌وە بپاڕێینە‌وە.‏—‏مە‌تتا ٦:‏٧؛‏ فیلیپی ٤:‏٦،‏ ٧ بخوێنە‌وە.‏

ئافە‌ریدگارمان تە‌نانە‌ت دە‌توانێ گوێی لە پاڕانە‌وە‌ی بێدە‌نگیش بێت (‏١ سامۆئێل ١:‏١٢،‏ ١٣‏)‏.‏ ئە‌و بانگە‌شە‌مان دە‌کا لە ھە‌موو بارودۆخێکدا بپاڕێینە‌وە،‏ بۆ نموونە سە‌رە‌تا و کۆتایی ڕۆژی نوێ،‏ یان لە‌پێش نان خواردن یان کاتێک ڕووبە‌ڕووی گیروگرفت دە‌بینە‌وە.‏—‏زە‌بوور ٥٥:‏٢٢؛‏ مە‌تتا ١٥:‏٣٦ بخوێنە‌وە.‏

٣.‏ بۆچی مە‌سیحییە‌کان کۆبوونە‌وە دە‌بە‌ستن؟‏

نزیک بوونە‌وە لە خودا زۆر ئاسان نییە چونکە لە نێوان خە‌ڵکانێکدا دە‌ژین کە باوە‌ڕیان بە خودا نییە‌و گاڵتە بە بە‌ڵێنە‌کانی خودا دە‌کە‌ن کە پە‌یوە‌ندیان بە ئاشتی سە‌ر زە‌وی ھە‌یە (‏٢ تیمۆساوس ٣:‏١،‏ ٤؛‏ ٢ پە‌ترۆس ٣:‏٣،‏ ١٣‏)‏.‏ کە‌واتە ئێمە پێویستیمان بە کۆمە‌ڵێکی ھاندە‌ر وھاوباوە‌ڕ ھە‌یە و ئە‌وانیش پێویستییان بە ئێمە ھە‌یە.‏—‏عیبرانییە‌کان ١٠:‏٢٤،‏ ٢٥ بخوێنە‌وە.‏

پە‌یوە‌ندی گرتن بە کە‌سانێک کە خودایان خۆشدە‌وێ یارمە‌تیمان دە‌دا لە خودا نزیک کۆبوونە‌وە‌کانی شاھیدانی یە‌ھوە ھە‌لومە‌رجێکی باشن تاکو سوود لە باوە‌ڕی کە‌سانی تر وە‌ربگرین.‏—‏ڕۆما ١:‏١١،‏ ١٢ بخوێنە‌وە.‏

٤.‏ تۆ چۆن دە‌توانی لە خودا نزیک بیتە‌وە؟‏

تۆ دە‌توانی لە‌یە‌ھوە نزیک بیتە‌وە لە ڕێگای بیر کردنە‌وە لە‌وە‌ی کە تۆ چی لە وشە‌ی ئە‌و فێر بوویت.‏ بیر لە کارە‌کانی و ڕێنمایی و بە‌ڵینە‌کانی بکە‌وە.‏ بیرکردنە‌وە‌یە‌کی پڕ لە پاڕانە‌وە ھە‌ستێکی سوپاسگوزاری بۆ خۆشە‌ویستی و دانایی خودا لە ناو دڵمان دروست دە‌کا.‏—‏یە‌شوع ١:‏٨؛‏ زە‌بوور ١:‏١-‏٣ بخوێنە‌وە.‏

تۆ تە‌نھا ئە‌و کاتە دە‌توانی لە خودا نزیک بیتە‌وە کە متمانە و باوە‌ڕت پێی ھە‌بێت.‏ بە‌ڵام باوە‌ڕ وە‌ک زیندە‌وە‌رێکە کە پێویستی بە خۆراک ھە‌یە.‏ تۆ پێویستە بە‌ردە‌وام باوە‌ڕە‌کە‌ت خۆراک بدە‌ی بە پێداچوونە‌وە‌ی دووبارە لە بنچینە‌کانی باوە‌ڕە‌کە‌ت.‏—‏مە‌تتا ٤:‏٤؛‏ عیبرانییە‌کان ١١:‏١،‏ ٦ بخوێنە‌وە.‏

٥.‏ چۆن نزیک بوونە‌وە لە خودا سوودت پێدە‌گە‌یە‌نێت؟‏

یە‌ھوە بایە‌خ بە‌و کە‌سانە‌دە‌دات کە ئە‌ویان خۆشدە‌وێ.‏ ئە‌و دە‌توانێ لە ھە‌موو ئە‌و شتانە بیانپارێزێ کە باوە‌ڕیان و ھیوایان بە ژیانی ھە‌میشە‌ی دە‌خاتە مە‌ترسییە‌وە (‏زە‌بوور ٩١:‏١،‏ ٢،‏ ٧-‏١٠‏)‏.‏ ئە‌و ئاگادارمان دە‌کاتە‌وە لە‌و ڕێبازانە‌ی کە ھە‌ڕە‌شە‌ن بۆ تە‌ندروستی و کامە‌رانیمان.‏ یە‌ھوە باشترین ڕێبازی ژیانمان فێردە‌کا.‏—‏زە‌بوور ٧٣:‏٢٧،‏ ٢٨؛‏ یاقوب ٤:‏٤،‏ ٨ بخوێنە‌وە.‏